فەرمانگەی میدیا و زانیاری وەشانێكی دیجیتاڵیی "ئەلبوومی وێنەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی كابینەی نۆ" بڵاودەكاتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە هەنگاوێکدا بۆ بە بەڵگەنامەکردنی دەستکەوتەکان، وەشانێکی دیجیتاڵیی نوێی ئەلبوومی بە ناونیشانی "دیدگا لە کرداردا: پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان"ـی بڵاو دەكاتەوە.
ئەم ئەلبوومە تیشک دەخاتە سەر پڕۆژە ستراتیجییەکانی كابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هەروەها خستنەڕووی ئەو هەوڵە گرنگانەیە، کە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێشخستنی هەرێم لە ماوەی کابینەی نۆیەم دا ئەنجام دراون.
ئەلبوومەكە ئاماژەیە بۆ ھەوڵە بەردەوام و ڕژدەكانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و کابینەی نۆ، بۆ فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات، گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی تەواوی کەرتە جیاوازەکان. هەروەها بەڵگەیە بۆ دیدگای پێشکەوتنخوازی کابینەی نۆیەم و پابەندبوونی بە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ نەوەکانی داهاتوو.
بۆ بینینی ئەلبوومەكە: كرتە بكە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری