Skip to the content

6 هەزار تۆن پەتاتەی جوتیارانی کوردستان هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەك هاندانێك بۆ جوتیاران و زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی، ئاسانكاریی تەواو دەكات بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لە دەرەوەی وڵات. بۆ ئەم مەبەستەش ئەمساڵ 6 هەزار تۆن پەتاتەی جوتیارانی کوردستان هەناردەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت.

هەرێمی کوردستان بەهۆی دەوڵەمەندی و بەپیتیی خاکەکەی، ساڵانە چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری لێ بەرهەم دەهێنرێت؛ بەرهەمی پەتاتەش یەکێکە لەو بەرهەمە خۆماڵییانەی کە ساڵانە 600 هەزار تۆنی لێ بەرهەم دەهێنرێت و بەهۆی چاکیی بەرهەمەکەش، خواستێكی زۆری لەسەرە، ئەمە جگە لەوەی لە لایەن براندە جیهانییەکانی پیشەسازیی خۆراکەوە برەوێکی زۆری پەیدا کردووە.

کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و دۆزینەوەی بازاڕ، بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ و خزمەتکردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری