بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕەشنووسی ڕێساکانی ڕەفتاری بۆ ڕۆژنامەنووسان تاووتوێ کرا
ڕۆژی سێشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر ڕەشنووسێکی تایبەت بە ڕێساکانی ڕەفتاری بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە گفتوگۆی لە بارەوە کرا.
دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی "UNDP" بە هەماهەنگیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، لە پانێلێکدا پرسی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕێساکانی ڕەفتارییان بۆ ڕۆژنامەنووسان تاووتوێ کرد.
لە تەوەرێکی پانێلەکەدا، گفتوگۆی فرەلایەن لە بارەی پڕۆسەی ئامادەکردنی ڕەشنووسەکە و هەنگاوەکانی دەوڵەمەندکردن و گشتاندنی، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ڕاسپاردەی پێویست خرانەڕوو.