حکومەتی هەرێم 25 هاووڵاتیی دەستگیرکراوی لە لیبیا گەڕاندەوە كوردستان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (7ی تشرینی دووەمی 2025)، 25 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتبووە بەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەکرێن، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
پاش گەیشتنەوەیان بە خاكی هەرێمی كوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاری، لەگەڵ ئازادکراواندا بوون و پشکنینی پێویستی پزیشکییان بۆ ئەنجام درا، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە ناو كەسوكاریان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری