Skip to the content

زیاتر لە 419 هەزار کەس سەردانی یانزدەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجەیان کرد

فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ساڵانە بە بەشداریی سەدان جوتیار لە شاری هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری دەست پێدەکات، کە تیایدا هەنار و سەرجەم بەرهەمە پاییزییەکانی شارەکە ساغ دەکەنەوە.

لە ماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵیشدا، ملیارێک و 700 ملیۆن فرۆش هەبووە کە داهاتەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەبێت:

*بەرهەمە کشتوکاڵییەکان 700 ملیۆن دینار
*بەرهەمی خواردەمەنییەکان 800 ملیۆن دینار
*بەرهەمەکانی کاری دەستی 200 ملیۆن دینار

لە ماوەی سێ ڕۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە ژمارەی گەشتیاران و سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکە 419 هەزار و 700 کەس بووە، کە لە 804 پاس و 54 گرووپی گەشتیاری پێک هاتبوون.

جگە لەوەی فێستیڤاڵەکە هەلی کاری زیاتر بۆ خەڵکی ناوچەکە دەڕەخسێنێت؛ لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و ئابووریی ناوچەکە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری