Skip to the content

فەرمانگەى میدیا و زانیاری ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەى نۆیەم (٢٠١٩-٢٠٢٥)ى بڵاو کردەوە

فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەی نۆیەم (٢٠١٩-٢٠٢٥) ى بڵاو کردەوە، کە بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی بڵاوکراوەکە، بە ئاستێکی زۆر بەرز کارنامەى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون.

کارنامەکە بە داتا، ئاستی جێبەجبەجێکردنی هەموو بوارەکانی کارنامەى خستووەتە ڕوو، کە پێک هاتوون لە (چاکسازی، خزمەتگوزاری، پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، ئازادی و دیموکراسی و پێکەوەژان، پەیوەندییەکانی هەرێم لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئابووری و دارایی و کارگێڕی).

بەهۆى ڕوانگەى ڕوون و ئامانجداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی حکومەت لەپێناو حکومڕانیی باش و کارگێڕیی کارا و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە خەڵک، بەشی هەرەزۆرەى کارنامەى بڕیارلێدراوى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون و متمانەى نێوان هاووڵاتییان و حکومەتی بەهێز کردووە.

سووربوونی کابینەى نۆیەم لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و پێشخستنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان، سەربارى ئاستەنگە سیاسی و ئابووریییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و پەتاى کۆرۆنا و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئاستی خزمەتی گشتی بەرەو پێشەوە بردووە و گۆڕانکاریی بەرچاو لە ژیانی هاووڵاتییاندا هێناوەتە کایەوە.

لە ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەى نۆیەم، ئەم ڕاستییانە بە داتاى فەرمی دەخوێننەوە: كرته‌ بكه‌