قۆناغێکی پرۆژەی ستراتیژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێتەوە
قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە درێژیی 26 کیلۆمەتر دەکرێتەوە.
تەواوی شەقامەکە 37 کیلۆمەترە و شەقامێکی جووتسایدە و بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی و بە دەستی کاریی ناوخۆیی کاری تێدا کراوە و بەمزووانەش هەمووی تەواو دەبێ.
شەقامەکە یەک ئۆڤەرپاس، 5 ئەندەرپاس، بەرزەپردێک، 7 یەکتربڕ و 68 ئاوبەری تێدایە.
پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، کێشەی قەرەباڵغیی ناوشار کەم دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا ئاسانکارییەکی زۆر بۆ جووڵەی بازرگانی، هاتوچۆی هاووڵاتییان، جوانترکردنی سیمای شاری سلێمانی دەکات و ڕۆڵی لە فراوانکردنی شارەکەدا دەبێت.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی بەردەوامە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و هەموو ناوچەکانی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری