Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دروستکردنی بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک هەنگاوی گەورەی ناوە.

هەر لەم کابینەیەدا 4 سایلۆ بە گوژمەی 84 ملیار دینار دروست کراون کە بەیەکەوە دەتوانن 160 هەزار تۆن گەنم کۆگا بکەن، هەروەها لە ئاییندەیەکی نزیکدا سایلۆ لە دهۆک، زاخۆ، کفری، کۆیە و هەریر دروست دەکرێت.

لە کابینەی نۆیەمدا سیاسەتی ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێ کرا؛ بەم هۆیەوەش لە ڕێگەی کارگە ناوخۆییەکانەوە چەندین بەرهەمی جۆراوجۆر لە گەنمی بەرهەمهاتوو دروست دەکرێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری