Skip to the content

حکومەتی هەرێم 40 هاووڵاتیی دەستگیرکراوی لە لیبیا گەڕاندەوە نیشتمان

40 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتە بەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەکرێن و دووچاری ڕێگەیەکی سەخت و دژوار دەبنەوە، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێكاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، 26 تشرینی یەکەمی 2025، گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
جێی باسە دوای هاوکاریی بەرچاوی ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و پاش گەیشتنەوەیان بە خاكی هەرێمی كوردستان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیمی پزیشکی و هاوکاری، لەگەڵ ئازادکراواندا بوون و پشکنینی پێویستی پزیشکییان بۆ ئەنجام درا، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، تەواوی گەنجە ئازادکراوەکان گەڕێندرانەوە لای كەسوكاریان.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری