Skip to the content

پرۆژەی ڕێگای هەولێر - کۆیە بەردەوامە

کارکردن لە پرۆژەی ستراتیجیی ڕێگای هەولێر - کۆیە بەردەوامە، کە پرۆژەیەکی جووتسایدە و بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی دروست دەکرێت.

درێژیی ڕێگاکە 37 کیلۆمەترە و هەر سایدێکی سێ ڕێڕەو بە پانیی 12 مەتر دەبێت، ڕێگاکە بە سێ چینی 22 سانتیمەتری قیر دەکرێت، هەر لە پرۆژەکەدا 6 ئۆڤەرپاس، 5 ژێرپرد، پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەتر و هەروەها 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی لەخۆ دەگرێت.

دوای بڕینی ڕێگاکە، دەست بە دروستکردنی بەرزەپرد و ژێرپردەکان کراوە، تەواوی ڕێگاکە بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێ و بڕیارە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بچێتە خزمەت هاووڵاتییان.

تەواوبوونی پرۆژەکە وا دەکات تەواوی ڕێگای هەولێر - کۆیە، لە ڕێگایەکی یەکسایدی پڕ مەترسی بگۆڕدرێت بۆ ڕێگایەکی خێرای جووتساید کە ماوەی ڕێگاکە بۆ 27 خولەک کەم دەبێتەوە و مەترسیی ڕووداوەکانی هاتوچۆش کەمتر دەبێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری