Skip to the content

کابینەی نۆیەم گەشەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵیی لە %1.8 بۆ %10 زیاد کردووە

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوشانی پرۆژە ستراتیجییەکان، گرنگییەکی زۆری بە بووژاندنەوەی کشتوکاڵ و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی داوە.

بەهۆی ئاسانکارییەکانی کابینەی نۆیەم بۆ خاوەنکاران، زیاتر لە 11 هەزار و 100 کۆمپانیا مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە و دامەزراون و 1,257 کارگەی نوێ کراونەتەوە، کە بوونەتە هۆی بووژاندنەوە، پاراستن و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازیی ناوخۆیی.

لە ئەنجامی پشتیوانیی کابینەی نۆیەم بۆ جوتیاران، بە دروستکردنی 30 هەزار خانووی پلاستیکی و 319 کۆگای ساردکەرەوە، بەرهەمی ناوخۆیی بووژایەوە، بۆ یەکەمجاریش بە دەیان هەزار تۆن بەرهەمی جوتیارانی کوردستان، هەناردەی دەرەوەی وڵات کرا.

لە بەرەنجامی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پشتیوانیی کەرتی کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی، توانرا گەشەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە %1.8 بۆ %10 زیاد بکرێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری