Skip to the content

ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیەندرا؛ زیاتر لە 50 هەزار قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

ڕۆژى سێشەممە، ١٤ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی، لە ڕێگەى سیستەمی زانکۆلاینەوە، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی ١٢ى ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بڵاو کردەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەت، بۆ ئەمساڵی خوێندن، پلانی وەرگرتن بۆ ٦٥ هەزار و ٤٧٦ قوتابی ئامادە کرابوو، ٤٥ هەزار و ٤٣ قوتابی فۆرمی وەرگرتنیان پێشکەش کردووە و تەواوى پێشکەشکارانی ئەمساڵ و ٦ هەزار و ٦٨٢ دەرچووی ساڵی ڕابردوو کە ژمارەیان دەکاتە ٥١ هەزار و ٧٢٥ قوتابی، وەرگیراون.
هەروەها لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەرگاى پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێم، بۆ ١٣٦٨ دەرچووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێم دەکرێتەوە.

 

فەرمانگەى میدیا و زانیاری