ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی تشرینی یەكەمی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی دارایی نوێی هەرێمی كوردستان و خەرجییەكان لە دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و بابەتی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی و ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەیەكی دیكەدا، كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە (2132) لە 2ی 11ی 2020، كە بڕگەكانی ناگونجێت لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، هەڵدەوەشێنرێتەوە.
لە بەشێكی دیكەدا، ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی (ڕێبەری سەلامەتی) پەسند دەكات، كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ، لەپێناو پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری