Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی تشرینی یەكەمی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە ماوەى پێشوودا ئەنجام درا، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەر ڕاسپاردەى دواکۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەى مانگەکانی ساڵی 2025 دەخرێتە ڕوو.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری