Skip to the content

بە گوژمەی 135 ملیار دینار پرۆژەی ڕێگای ئێتیت - باعەدرێ لە جێبەجێکردندایە

پرۆژەی ڕێگای ئێتیت - باعەدرێ لە دهۆک، بە درێژیی 26 کیلۆمەتر بە گوژمەی 135 ملیار دینار، لە جێبەجێکردندایە.

ماوەی پرۆژەکە هەزار و 80 ڕۆژە و لە ئێستادا 68%ـی کارەکانی تەواو بووە.

پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت، قۆناغی یەکەم 9 کیلۆمەترە و نزیکە لە تەواوبوون، قۆناغی دووەم 8 کیلۆمەتر و قۆناغی سێیەم 9 کیلۆمەترە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

بە تەواوبوونی پرۆژەکە، تەواوی ڕێگای هەولێر - دهۆک دەبێتە جووتساید.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان؛ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە پێشینەی کارەکانیەتی.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری