Skip to the content

بە گوژمەی 5 ملیۆن دۆلار قەڵای نزارکێ لە دهۆک وەک مۆزەخانەیەک نۆژەن دەکرێتەوە

قەڵای نزارکێ لە دهۆک، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا شوێنی ئەشکەنجەدان و ڕەشبگیری بوو، بە چەند قۆناغێک و بە گوژمەی 5 ملیۆن دۆلار، نۆژەن دەکرێتەوە و دەکرێتە مۆزەخانە.

لە مۆزەخانەکەدا هەموو ئەو دیکۆمێنت و بەڵگانەی پەیوەستن بە ئەنفال و جینۆساید و ئەشکەنجەدانی خەڵکی بادینان، دەخرێنە بەرچاو و مێژووی ستەمکاری و داگیرکاریی ئەو ڕژێمە بۆ نەوەی نوێ و خەڵک دەگێڕنەوە.

قەڵای نزارکێ لەپێناو سیاسەتی پاکتاوکردن و لەناوبردنی گەلی کوردستان، لە ساڵی 1985 دروست کرا، کۆمەڵێک تاوانی دژی مرۆڤایەتیی تێدا ئەنجام درا، کە زیاتر لە 3 هەزار هاووڵاتیی تێیدا دەستگیر کرابوون و هەزاری تریشی تێدا ئەشکەنجە دراوە.

لەگەڵ ئەوەدا کە قەڵاکە دەکرێتە مۆزەخانە، تەواوی ڕێگەکەی قیڕتاو دەکرێت و تایبەتمەندییەکانی مۆزەخانەیەکی گونجاوی تێدا ڕەچاو دەکرێ.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری