لە کابینەی نۆیەمدا هەزار و 840 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد کرا
کابینەی نۆیەم هەنگاو بە هەنگاو کاری کرد بۆ ئەوەی ژێرخانی کارەبا بەهێزتر بکات، لەپێناو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان.
هەر لە کابینەی نۆیەمدا چەندین وێستگەی گرنگی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست کران، هەزار و 840 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد کرا، زیاتر لە 3 هەزار و 500 پرۆژەی دابەشکردنی کارەبا و 61 پرۆژەی گواستنەوەی کارەبا جێبەجێ کران.
وێستگەکانی گەرمیان، خورمەڵە، بازیان و خەبات دیارترین پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان لە کابینەی نۆیەمدا، کە گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەم شێوەیە بووە:
*هەزار و 840 مێگاوات، زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.
*3 هەزار و 503 پرۆژە بۆ دابەشکردنی کارەبا
*61 پرۆژە بۆ گواستنەوەی کارەبا
*550 مێگاوات، وێستگەی هەڵمی
*500 مێگاوات وزەی پاک
*500 مێگاوات کۆمبایند سایکل
*290 مێگاوات، وێستگەی سووتەمەنی
هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەباش بە گوێرەی جۆری وزە لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
*گازی سروشتی 83%
*کارۆئاوی 1%
*نەوتی ڕەش 11%
*گازوایل 5%
هاوتەریب لەگەڵ بونیاتنانی وێستگەکانی کارەبا، سیاسەتی پاراستنی ژینگە پەیڕەو کرا؛ لە ئێستادا ڕێژەیەکی بەرچاوی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕێگای وزەی پاکەوە بەرهەم دێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری