Skip to the content

هەزاران کیلۆمەتر ڕێگاوبانی نوێ دروست کراون و سەدان پرۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان

بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، پشتوانیکردنی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری، ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەستنەوەی شار و شارۆچکە و گوندەکان بە یەکتر، کابینەی نۆیەم چەندین پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگەوبانی جێبەجێ کردووە.

لە کابینەی نۆیەمدا، 1,119 پڕۆژەی ڕێگاوبان بە گوژمەی زیاتر لە 4.3 تریلیۆن دینار ئەنجام دراون؛ 718 پڕۆژەیان تەواو بووە و 401 پڕۆژەی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

بەهۆی ئەو پڕۆژانە، 5,126 کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دەخرێنە خزمەت هاووڵاتییان، کە وا دەکات ڕێگاکان کورت بنەوە، بازرگانان، گەشتیاران، جوتیاران و کاسبکاران، بە ئاسانی و سەلامەتی هاتوچۆ بکەن و ئابووریی وڵاتیش بەرەو پێشتر بچێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری