کابینەی نۆیەم هەزاران پرۆژەی شەقامی لەناو شارەکان جێبەجێ کردووە

لە کابینەی نۆیەم زیاتر لە 2 هەزار و 168 پڕۆژەی شەقام لەناو شار و شارۆچکەکان، بە گوژمەی 2.2 تریلیۆن دینار جێبەجێ کراون.
پڕۆژەکان بە ستانداردێکی جیهانی ئەنجام دراون و سەرجەم پێداویستییەکانی ئەندازەی هاتوچۆیان بۆ دانراوە، 883 کیلۆمەتر هێڵکاریی شەقام، 59 پرد و ژێرپرد دروست کراون، 16 هەزار هێمای هاتوچۆ دانراون.
هاوکات 45 کیۆمەتر پەرژینی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەکان دانراوە، 296 پەڕینەوەی پیادە و هەزار و 500 بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی دانراون.
هەر لەم کابینەیەدا بۆ یەکەمجار کارەکانی ئەندازەی هاتوچۆ، لە لایەن تیمی خۆماڵی ئەنجام دەدرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری