کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایشی ئاو بەهێزتر دەکات

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، بە گوژمەی نزیکەی 266 ملیار دینار، 9 بەنداو دروست کراون کە دەتوانن نزیکەی 253 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە.
هەر لەم کابینەیەدا 23 پۆند دروست کران و 58 پۆندی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
پرۆژەی پۆند و بەنداو جگە لە پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، پشتیوانیی جوتیاران و ئاژەڵدارانە، بە هۆی ئەم پرۆژانەش کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی لەسەر هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە و کەرتی گەشتیارییش بەرەو پێشەوە دەبات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری