فەرمانگەی میدیا و زانیاری وەشانێكی نوێی "پوختەیەك لە پرۆژەكانی كابینەی 9 بە داتا"ی بڵاو كردەوە

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە شەفافییەت و بەردەستخستنی زانیاری، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەشانی دووەمی نامیلكەی "پوختەیەك لە پرۆژەكانی كابینەی 9 بە داتا"ی بڵاو كردەوە، كە بەشێوەیەكی ورد، دوازانیاریی پرۆژە و كار و خزمەتەكانی كابینەی نۆیەمی تێدا خراوەتە ڕوو.
لە نامیلكەكەدا، داتای سەرجەم پرۆژە گرنگەکان لە سێكتەرەكانی: ئاسایشی ئاو، ئاسایشی خۆراك و پیشەسازی، ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاوەدانی، چاكسازی، ژێرخانی كارەبا، پرۆژەكانی "ڕووناكی و هەژماری من"، وەبەرهێنان، خزمەتگوزاریی گشتی (پەروەردە و خوێندن و تەندروستی)، ژێرخانی دیجیتاڵی، هەلی كار، ژینگە، كۆمەڵگە و حكومەت و پەیوەندییە دەرەكییەكان، خراونەتە ڕوو.
وەشانی دیجیتاڵیی نامیلکەی "پوختەیەك لە پرۆژەكانی كابینەی 9 بە داتا" لە ماڵپەری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەستە؛ هاووڵاتییان، رۆژنامەنووسان و میدیاكان دەتوانن بەشێوەیەكی ئاسان بەدەستی بخەن.
بۆ خوێندنەوەی کلیل بکە:
https://gov.krd/dmi/publications/کاروچالاکی/
فەرمانگەی میدیا و زانیاری