Skip to the content

لە سەردەمی کابینەی نۆیەم بە بەهای زیاتر لە 7.5 ملیار دۆلار پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ کراون

27 ی ئەیلوولی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانیی گەشتە و ئەو ڕۆژەش لەلایەن ڕێکخراوی گەشتیاریی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاری کراوە.

لە کەرتی گەشتیاری، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوی گرنگی ناوە و ژێرخانێکی بەهێزی بۆ دروست کردووە.

لەو ماوەیەدا، 80 پرۆژەی نوێی گەشتیاری، بە گوژمەی 7 ملیار و 555 ملیۆن و 305 هەزار دۆلار جێبەجێ کراون.

لەڕووی گەشتیارییەوە، لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ هەزار شوێن و بنکەی گەشتیاری هەن، وەک: هۆتێل، مۆتێل، ڕێستۆڕانت، کافتریای گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، شوێنی سروشتیی گەشتیاری.

ئاماری بەشێک لەو شوێنانەی وەک بنکەی گەشتیاری تۆمار کراون، بەم شێوەی خوارەوەیە: 480 هۆتێل، 282 مۆتێل، 44 کۆمەڵگای گەشتیاری، 20 گوندی گەشتیاری، نزیکەی 1000 ڕێستۆڕانت و خواردنی خێرا، نزیکەی 700 کافتریا و 28 شاری یاری.

ئەم گەشەپێدانە کە هاوکاتە لەگەڵ گەشەی ژێرخان و ڕێگەوباندا، بووەتە هۆی زیاتر ڕاکێشانی گەشتیارانی ناوەوە و دەرەوە و بووژاندنەوەی کەرتەکە، کە ساڵانە زیاتر لە 7-8 ملیۆن کەس دەبنە گەشتیاری کوردستان.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری