Skip to the content

وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

یەکشەممە، 21ی 9ی 2025، یەکەم ڕۆژی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

بۆ ئەمساڵی وەرزی خوێندن، 143 هەزار و 547 منداڵ لە پۆلی یەک وەرگیراون و بوونەتە قوتابی.

لە هەرێمی کوردستان، لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکاندا، ملیۆنێک و 805 هەزار و 174 قوتابی هەن، 161 هەزار و 522 مامۆستا لە هەموو قۆناغەکان وانە دەڵێنەوە، هەروەها 7 هەزار و 567 قوتابخانە بەردەستن.

لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەم، گرنگییەکی زۆر بە ژێرخانی پەروەردە دراوە، بەجۆرێک 214 قوتابخانە دروست کراون و پرۆژەی 43 قوتابخانە و باخچەش لە جێبەجێکردندان، 2 هەزار و 114 قوتابخانەش نۆژەن کراونەتەوە.

زیاتر لە 33 هەزار منداڵی سەرشەقام خراوەتەوە بەر خوێندن. هاوکات ڕێژەی نەخوێندەوارییش 8% کەم بووەتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری