پرۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش لە پارێزگای دهۆک تەواو کرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی جووتسایدی شێخان- لالشی تەواو کرد و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەچێتە خزمەتی خەڵک.
پرۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش لە پارێزگای دهۆک، بە درێژاییی 9 کیلۆمەتر و پانیی 25 مەتر بە شێوازێکی ستاندارد تەواو کرا.
گوژمەی پرۆژەکە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە و هەموو بنەما پێشکەوتووەکانی ڕێگەوبانێکی باشی تێدا ڕەچاو کراوە.
ڕێگاکە بە شێوازێکی سەردەمییانە و بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست کراوە و هێڵکاریی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە.
کاروانی ئاوەدانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، لە پێشینەی کارەکانیەتی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری