پرۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی کاولۆکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێ

پرۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی کاولۆکان، بەشێکە لە ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.
لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا دەست بە دروستکردنی پێنج پۆندی هاوشێوە بە درێژایی 4 کیلۆمەتری ڕووبارەکە کراوە، هاوکات پرۆژەکە سەوزکردن، کافتریا و خواردنگە لەخۆ دەگرێ.
گلدانەوەی ئاو کە یەکێک دەبێ لە تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە، پلانێکی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵی، زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی و بەهێزکردنی سامانی ماسی.
هاوکات ئەو پرۆژە گرنگە دەیان دەرفەتی کاری بۆ دانیشتوانی دەڤەرەکە ڕەخساندووە.
سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گرنگیدان بە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەمەش وا دەکات سیمایەکی سەرنجڕاکێشتر بە ناوچەکان ببەخشێت، کە دەبێتە هۆی گەشەی گەشتیاری و ئابووری.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری