ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمدا ڕێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەمدواییەی نێوان شاندنی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران و لەیەكترگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەكان دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری