ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیران، دواپێشهاتی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆ دەكات.
لە بڕگەیەكی دیكەدا، پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، لەبەر ڕۆشنایی كۆنووسی كۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوولا لە ڕێكەوتی 9ی 7ی 2025، لەبارەی ڕێكار و ڕێنماییەكانی باج و ڕێژەكانیان گفتوگۆ دەكات.
لە بڕگەی کۆتاییدا، پڕۆسەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2025-2026 دەخرێتە ڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری