Skip to the content

بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەنپێداویستییانی تایبەت چووە بواری جێبەجێكردنەوە

بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەگەڕاندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەنپێداویستییانی تایبەت چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو توێژەی كۆمەڵگە لێی سوودمەند دەبن.

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2013 بڕیاری دا بە خەرجکردنی 5 ملیۆن دینار، وەک پێشینەی هاوسەرگیری بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت، ئەمساڵیش بۆ هاوكاریی دارایی ئەو توێژە، بڕیاری دا لە گەڕاندنەوەی پێشینەكە خۆش بێت.

کەریم مەحموود، یەكێكە لەو سوودمەندانە و لەوبارەیەوە دەڵێت: "لە ساڵی 2013، ئێمە لەڕووی داراییەوە بۆ هاوسەرگیری كێشەمان هەبوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەرجکردنی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت، پاڵپشتییەکی زۆری کردین".

گوتیشی: "لە ئێستادا كە کابینەی نۆیەم لەو پێشینەیە خۆش دەبێ، ئەمەش یارمەتییەكی زۆر باشە و جێگەی پێزانینە."

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی داوە گرنگیی زۆر بە شێوەژیانی خاوەنپێداویستییانی تایبەت بدات و لە ڕێگەی ئاسانكارییە جۆراوجۆرەكانەوە، ئاوێزانی كۆمەڵگەیان بكاتەوە و ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بكەن.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری