بۆ پاراستنی هاووڵاتییان کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەویی ڕێگەکانی سلێمانی - تاسڵوجە و سلێمانی - وارماوا کەوتنە کار

هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینان بەردەوامە لەو چوارچێوەیەدا کامێراکانی ڕێگای سلێمانی - تاسڵوجە و سلێمانی - وارماوە کەوتنە کار.
کامێراکانی ڕێگای سلێمانی - تاسڵوجە بە سیستەمی یەک خاڵ کار دەکەن و سەرپێچیی تیژڕەوی بەپێی ئەو خێراییانەی لە هێماکانی هاتوچۆی ڕێگاکە دیاری کراون تۆمار دەکەن.
کامێراکانی ڕێگای سلێمانی - وارماوا، بە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی 30 کیلۆمەتر جێگیر کراون و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان بە یەک سیستەم، بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێک خراوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان پێوەی پابەندن.
ئامانج لە دانانی کامێرای تیژڕەوی، کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ و پێشگرتنە لە زیانی گیانی و ماڵیی خەڵک.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری