بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار دینار پرۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ بەرەو تەواوبوون دەچێت

کارکردن لە پرۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ لە ئامێدی بەردەوامە، بڕیارە لە ماوەی 610 ڕۆژدا پرۆژەکە تەواو بکرێت کە لە ئێستادا 65% ی کارەکانی تەواو بووە.
گوژمەی پرۆژەکە زیاتر لە 4 ملیار دینارە و درێژییەکەی کیلۆمەترێکە.
کۆڕنیشی شیلادزێ لە بەنداو، خواردنگە،کافتریا، نافوورە، شوێنی خزمەتگوزاری، یاریگەی منداڵان، باخچە و ڕووناکی پێک دێت.
پرۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ، یەکێکە لەو دەیان پرۆژە گەشتیارییەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و فرەچەشنکردنی داهات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری