بە گوژمەی زیاتر لە 90 ملیار دینار پرۆژەی ڕێگای شەقڵاوە - کۆڕێ لە جێبەجێکردندایە

ڕێگەی شەقڵاوە - کۆڕێ، ڕێگایەکی ستراتیژیی 10 کیلۆمەتریی جووتسایدە و لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە جێبەجێ دەکرێ.
پرۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیار و 538 ملیۆن دینار بە ستانداردێکی نێودەوڵەتی تەواو دەکرێت.
لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە تەواو دەکرێن.
پرۆژەکە بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت و لە ئێستادا 35%ـی کارەکانی تەواو بووە؛ بڕیارە بە کەمتر لە ماوەی دیاریکراوی خۆی کە دوو ساڵە، تەواو بکرێت.
لە پرۆژەکەدا سێ یەکتربڕ هەن کە ئاسانکاریی تەواو بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەکەن، هاوکات بە تەوابوونی ڕێگاکە، جگە لەوەی سوودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاووڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، قەرەباڵغى و ڕووداوەکانى هاتوچۆش لەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە کەم دەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری