Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کەمکردنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت

فەرمانگەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە، لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کۆمپانیاکان دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانیان (دەرخستە) بە مەبەستی گۆڕینی ١٠ بەرزکەرەوە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی نازستی لە هەولێر، دواکاتیش بۆ وەرگرتنی دەرخستەکان و کردنەوەی تەندەر کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی رۆژی ٢٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ دەبێت.

مەرج و دیکۆمێنتە پێویستەکان:
١ـ دانانی چەکی پەسەندکراو و بارمتەی یاسایی بە بڕی (٢٠,٢٨٥,٠٠٠) بیست ملیۆن و دووسەد و هەشتا و پێنج هەزار دینار.
٢ـ وێنەیەک لە مۆڵەتی فەرمی و پۆلێنیی (کۆمپانیا) کە نوێ کرابێتەوە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
٣ـ تەنیا کۆمپانیای پسپۆڕ لە بواری دانان و چاککردنەوە و سازدانەوەی بەرزکەرەوە (مصعد) دەتوانێت بەشدار بێت.
٤ـ ئەو کۆمپانیایەی تەندەر پڕ دەکاتەوە، دەبێت جۆری بڕاندەکەی دیاری بکات.
٥ـ کۆمپانیای ناوبراو چەند کارێکی هاوشێوەی پێشویان ئەنجام دابێت بە بەڵگەی سەلمێنراو.
٦ـ کۆمپانیا دەبێت سەنتەری چاککردنەوە و خزمەتگوزاری و سازدانەوەی هەبێت، لە بواری ئەو بڕاندەی پێشکەشی دەکات.
٧ـ ئەو بڕاندەی پێشکەش دەکرێت، نابێت کۆکراوە بێت، بەڵکوو گشت بەشەکانی ئامێرەکە هەمان کۆمپانیای دروستکەر بێت.
٨ـ ماوەی ئەنجامدانی پرۆژەکە لە (١٨٠) ڕۆژژمێری (تقویمی) تێپەڕ نەکات و دابەش دەبێت بۆ دوو قۆناغ.
٩ـ (cv) ی کۆمپانیا.
١٠ـ پێویستە کۆمپانیای پێشکەشکار پاکانەی باجی دەرامەتی نوێ بهێنێت.
١١ـ دەرخستەی مۆرکراو.
١٢ـ کۆمپانیای پێشکەشکار دەبێت بریکارنامەی فەرمیی هەبێت.
١٣ـ ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی، کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
١٤ـ نرخی هەر تەندەرێک (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینارە.
١٥ـ پسوولەی وەرگرتنی تەندەر.

ناونیشان: سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/فەرمانگەی یاسایی/بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری