Skip to the content

لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 33 هەزار قوتابیی دابڕاو خراونەتەوە بەر خوێندن

هەوڵی کابینەی نۆیەم بۆ گەشەپێدانی خوێندەواری و ڕووبەڕووبوونەوەی نەخوێندەواری، ئەنجامێکی کاریگەری هەبووە و ڕێژەی نەخوێندەواریی دابەزاندووە.

بەپێی داتا فەرمییەکانمان لە کابینەی نۆیەمدا توانراوە 33271 قوتابی بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن، تەنیا لە ساڵی 2024، 6888 قوتابی گەڕێندراونەتەوە ناو پرۆسەکە.

ئەم هەوڵانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری لە %24 بۆ %16 کەم ببێتەوە.

ئامانجی دیاریکراویش ئەوەیە، ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستاندا لە 0٪ نزیک بکرێتەوە.

ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و گەشەکردووە، لەو سۆنگەوەش پلانی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخوێندەواری جێبەجێ دەکات.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری