Skip to the content

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 222 ملیار دینار لە جێبەجێكردندایە

دوای ئەوەی پارساڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا، کە ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەكە دوو ساڵ بوو، لە پێش وادەی خۆیدا تەواو دەكرێ.
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 222 ملیار دینار، بە دەستی کاری ناوخۆیی دروست دەکرێت؛ پرۆژەکە ئاوی خواردنەوە، ئاودێریی کشتوکاڵی بۆ قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و 72 گوندی دەڤەرەکە دابین دەکات.
%100ـی ئینتەیک لە گوندی قوشتەپە تەواوە بووە و ڕێژەی تەواوبوونی کۆی پرۆژەکە گەیشتووەتە 81%.
37 کیلۆمەتر بۆڕیی 800 ملیمی لە پرۆژەکەوە بۆ قوشتەپە و بۆڕی بە تیرەی 500 - 90 بە درێژایی 263 کیلۆمەتر بۆ تەواوی گوندەکان ڕاکێشراوە، هێڵی سەرەکیی 33kv بە درێژیی 37 کیلۆمەتر وەک سەرچاوەی کارەبا بۆ پرۆژەکە تەواو بووە و ئامادەیە.
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار مەترسێجا ئاوی پاک بە ستانداردی نێودەوڵەتی دابین دەکات، 240 هەزار هاووڵاتیی لێی سوودمەند دەبن.
پرۆژەکە یەکێکیترە لە كارە سەرکەوتووەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بە تەواوبوونیشی، تا 20 ساڵی ئاییندە ناوچەیەکی کەمئاو ئاوەدان دەبێتەوە و کێشەی ئاوی نامێنێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری