پرۆژەی شەقامی ڕۆیاڵ لە کەلار جێبەجێ دەکرێت

شەقامی ڕۆیاڵ لە کەلار، وەک شەقامێکی جووتسایدی 30 مەتری، بە درێژیی هەزار و 300 مەتر جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەکە شەقامی شەهید کەمال، بە شەقامی 60 مەتری دەبەستێتەوە، ناوەندی شەقامەکەش سەوز دەکرێت؛ بە تەواوبوونیشی، ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەکات.
کاروانی ئاوەدانی و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ڕێگەوبان لە هەموو ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە پێشینەی کارەکانی کابینەی نۆیەم بووە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری