پێشانگەیەکی نێودەوڵەتی بە شێوازێکی مۆدێرن لە زاخۆ دروست کرا

پێشانگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ، لەسەر ڕووبەری 8 هەزار و 600 مەتر دووجا دروست کرا کە 4 هەزار مەتر دووجای سەوزاییە.
لە پێشانگاکەدا شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بە ڕووبەری 13 هەزار مەتر دووجا دروست کراوە.
ستەیج، جێگای دانیشتنی میوان، خواردنگە، چەند هۆڵێکی بچووک بۆ کۆنفڕانس، سیستەمی دەنگی، کامێرای چاودێری، کارەبای بەردەوام، باشترین سیستەمی هەواگۆڕکێ و ئاگرکوژێنەوە بۆ پێشانگاکە دابین کراوە.
بە دروستکردنی ئەم پێشانگەیە، زاخۆ دەبێتە ناوەندێکی بازرگانیی گرنگ بۆ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی.
بڕیارە لە 21 ی ئەم مانگەدا، یەکەمین پێشانگای بازرگانیی بە ئامادەبوونی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکانی تێدا بکرێنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری