Skip to the content

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێلی دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ کارئاسانیی هاووڵاتییان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییانە دەردەچێت، کە لە ماوەی یاسایی (٦٠ ڕۆژ)دا مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارییەتییان بۆ نەکراوە.

ئەم بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە کاتی دیاریکراودا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، بەو مەرجەی تاوەکوو ڕێککەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢٦، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی مامەڵەکانی هاتوچۆ بە شێوازێکی سەردەمیانە و ئەلیکترۆنی.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری