بڵاوکراوەکان
کار و چاڵاکی
کابینەی نۆیەم
پوختەیەک لە پڕۆژەکان بە ژمارە
ژمارە ٢
حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئەیلوولی ٢٠٢٥
کابینەی نۆیەمی حکومەت
لە قەیرانەوە بۆ دەرفەت
لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین ئاستەنگ و قەیرانی وەکوو پەتای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت، فشارە ئابوورییەکان، ئاستەنگە سیاسیە دەرەکی و ناوخۆییەکان ڕووبەڕووی حکومەتی هەرێم بوونەوە.
لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگانەشدا، بە دیدگای ڕوون و ئامانجداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی حکومەت، نەک ئاستەنگەکان تێپەڕێندران، بەڵکوو دەستکەوتی ستراتیجیشی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەدی هێنا.
سووربوون لەسەر جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هەوڵەکان لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە، بووە هۆی ئەوەی لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا وەرچەرخانێکی گەورە لە پڕۆژە ستراتیجییەکان بهێنرێنە کایەوە کە بناغەیەکی نوێی بۆ ژێرخان و گەشەکردنی هەرێمی کوردستان داناوە.
سیاسەتی کابینەی نۆیەم لەسەر چەند بنەمایەکی سەرەکی داڕێژراوە، کە ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە هەموو سێکتەرەکاندا دەکاتە ئامانج.
لە ئاستی یەکەمدا هەنگاوی گەورە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتیی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک تەندروستی، پەروەردە، خوێندن و پێداویستییە سەرەتاییەکان نراوە.
لە ئاستی دووەمیشدا گرنگیی تەواو بە ژێرخانی ئابووری و پڕۆژە ستراتیجییەکان دراوە، وەک: ئاسایشی ئاو و خۆراک، گەشەپێدانی ڕێگەوبان، چاکسازی، بە دیجیتاڵیکردنی ژێرخانی بانکی لە ڕێگەی پڕۆژەی،"هەژماری من" ، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێر لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، فرەچەشنکردنی داهات و بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان.
لەم بلاوکراەیەدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داتای پرۆژە و کارەکانی کابینەی نۆیەمی بە ژمارە و وردەکارییەوە خستووەتە ڕوو.
جێی سەرنجە ئەم داتایانەی ئەم نامیلکەیە ئاماژەیان پێکراوە، دوایین داتاکانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتە، تاکوو ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول.
ئاسایشی ئاو
لە پێناو مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو، دەیان بەنداو، پۆند، پرۆژەی ئاوو ئاوەڕۆ دروست کراون، بە ئامانجی دابینکردنی ئاوی پاک، ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی، زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، کەمکردنەوەی لافاو، پشتیوانیی ئاژەڵداران و گرینگیدان بە بەهێزکردنی ژێرخانی ئاو لە هەرێمی کوردستان.
بەنداوەکان
9 بەنداو بە گوژمەی 265.7 ملیار دینار و 252.8 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل دەداتەوە
|
بەنداو |
گوژمە |
توانای گلدانەوە |
|
دوین |
٨٨ ملیار دینار |
١٠٠ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
گۆمەسپان |
٩٥ ملیار دینار |
٩٧ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
دێوانە |
٢٦.٦ ملیار دینار |
٢١ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
بەستۆڕە |
٢٣ ملیار دینار |
٢٠ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
خنس |
٩.٢ ملیار دینار |
٧ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
ئاقوبان |
٨.١ ملیار دینار |
٢.٦ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
توڕەجار |
٥.٨ ملیار دینار |
٢ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
شەوگێڕ |
٥.٦ ملیار دینار |
٢ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
|
چەمرگە |
٤.٤ ملیار دینار |
١.٢ ملیۆن مەترسێجا ئاو |
پۆندەکان
ئاماری پۆندەکان پێش کابینەی نۆیەم: 97 پۆند
پۆندە دروستکراوەکان لە کابینەی نۆیەم: 23 پۆند
ئەو پۆندانەی لە جێبەجێکردندان: 58 پۆند
پڕۆژەکانی ئاو
٨٥٢ هەزار مەترسێجا لە ڕۆژێکدا
- پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی فریاگوزاریی لە هەولێر: ٤٨٠ هەزار مەترسێجا، ٧٢٠ ملیار دینار، قۆناغی یەکەم تەواو بووە و قۆناغی دووەمیش لە تەواوبووندایە.
- پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە: ٧٢ هەزار مەترسێجا، ٢٢٢ ملیار دینار، ٦٥٪ تەواو بووە.
- پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ: ٦٠ هەزار مەترسێجا، ١٠١ ملیار دینار، لە جێبەجێکردندایە.
- پڕۆژەی ئاوی فایدە - دهۆک: ٧٢ هەزار مەترسێجا، ٥٠ ملیار دینار١٠٠% تەواو بووە.
- پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ: ٧٢ هەزار مەترسێجا، ٤١.١ ملیار دینار، ٥٥٪ تەواو بووە.
- پڕۆژەی ڕانیە - جچارقورنە - حاجیاوا: ٧٢ هەزار مەترسێجا، ٣٦.٧ ملیار دینار، ٧٠٪ تەواو بووە.
- پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان: ٢٤ هەزار مەترسێجا، ٢٥ ملیار دینار، ٥٨٪ تەواو بووە.
- پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر: ٢٥ ملیار دینار، ٤١١ کم،١٠٠ %تەواوکراوە.
- پڕۆژەی گەیاندن و دامەزراندنی تۆڕی ئاوی ٥١ گوندی دەڤەری بارزان: ٢٤,٠٠٠ مەترسێجا، ٣٠.١ ملیار دینار، ٨٥٪ تەواو بووە
- پڕۆژەی ئاوی پیرمام و دەوروبەری: ٩,٦٠٠ مەترسێجا، ٣٤.٧ ملیار دینار، ١٠٠٪ تەواو بووە.
ئاسایشی خۆراک و پیشەسازی
لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی خۆراک و پیشەسازی و پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، کابینەی نۆیەم دەیان پڕۆژەی وەکوو (سایلۆکان، کارگەکان، خانووی پلاستیکی و کۆگای ساردکەرەوە) ی جێبەجێکردووە، هاوکات ئاسانکاریی کردووە بۆ پێدانی هەزاران مۆڵەت بە کۆمپانیاکان.
سایلۆکان:
- سایلۆی هەولێر: بە گوژمەی ٢١ ملیار دینار، توانای هەڵگرتنی ٤٠ هەزار تۆن
- سایلۆی سلێمانی:بە گوژمەی ٢٠ ملیار دینار، توانای هەڵگرتنی ٤٠ هەزار تۆن
- سایلۆی دهۆک:بە گوژمەی ١٧ ملیار دینار، توانای هەڵگرتنی ٤٠ هەزار تۆن
- سایلۆی هەڵەبجە:بە گوژمەی ٢٦ ملیار دینار، توانای هەڵگرتنی ٤٠ هەزار تۆن
کۆی گشتی: ١٦٠ هەزار تۆن، کۆی گشتی 84 ملیار دینار
ئەم سایلۆیانەش دروست دەکرێن
دهۆک، زاخۆ، کفری، کۆیە، هەریر
١١,١٠٥ کۆمپانیا
٣١٩ کۆگای ساردکەرەوە
٣٠,٠٠٠ خانووی پلاستیکی
١٢٥٧ کارگە
بەروبوومی جووتیاران و بەرهەمی کارگە ناوخۆییەکانی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراوە، کە قەبارەکەی بە سەدان هەزار تۆن مەزەندە دەکرێت.
هەروەها بۆ یەکەمینجار بە دەیان هەزار تۆن بەروبوومی جووتیارانی کوردستان، هەناردەی بازاڕەکانی کەنداو و جیهان کرا.
ئەو بەروبووم ئانەی هەناردە کراون: برنج، سماق، تەحین، هەنار، هەنگوین، سێو، قارچک، پەتاتە و چەندین بەروبوومی دیکە.
تێبینی: نەخشەی بیانی ئاماژە بە بەرهەمی کشتوکاڵی نێوان ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٥ دەکات
ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاوەدانی
بە مەبەستی بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، پشتوانیکردنی کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری، ئاسانکاریێ بۆ هاووڵاتییان وکەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، بەستنەوەی شار و شارۆچکە و گوندەکان بە یەکتر، کابینەی نۆیەم چەندین پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەکان، ڕێگەوبانی ناوەوەی شارەکان جێبەجێ کردووە.
یەکەم: ڕێگا و پردی دەرەوەی شارەکان
ئە پڕۆژانەی لە جێبەجێکردندا:
- ٤٠١ پڕۆژە، ٣.٢٨ تریلیۆن دینار، ٢,٤٤٥ کیلۆمەتر
کۆی گشتیی پڕۆژەکان:
- ١,١١٩ پڕۆژە، ٤.٣ تریلیۆن دینار، ٥,١٢٦ کیلۆمەتر
ئەو پڕۆژانەی تەواوکراون:
- ٧١٨ پڕۆژە، ١.٠٣ تریلیۆن دینار، ٢,٦٨١ کیلۆمەتر
دابەشبوون بەپێی پارێزگاکان:
- هەولێر: ٢٧١ پڕۆژە، ٢.٢ تریلیۆن دینار، ١٩٦٣ کم
|
پارێزگا |
پرۆژە |
گوژمە |
کیلۆمەتر |
|
سلێمانی |
٣٩٥ پڕۆژە |
٤٦٨ ملیار دینار |
١٢٠٥ کم |
|
دهۆک |
١٢٧ پڕۆژە |
٩٨٦ ملیار دینار |
٨٠٢ کم |
|
هەڵەبجە |
٤٠ پڕۆژە |
١٦٢ ملیار دینار |
١٩٠ کم |
|
سۆران |
١٠٢ پڕۆژە |
٩٤.١ ملیار دینار |
٥٦٢ کم |
|
گەرمیان |
٦٩ پڕۆژە |
٢٢٧ ملیار دینار |
١٨١ کم |
|
ڕاپەڕین |
٩٧ پڕۆژە |
٨٧.٢ ملیار دینار |
١٥٩ کم |
|
زاخۆ |
١٣ پڕۆژە |
٦٠.١ ملیار دینار |
٦٥ کم |
دووەم: شارەوانی
- شارەوانی ٢٣٠٢ پڕۆژە ٢.٩ ترلیۆن دینار
- ئاو و ئاودێری: ٢٩٥٦ پڕۆژە، ٢.٢ تریلیۆن دینار
- گەشتوگوزار : ١٤٢ پڕۆژە، ٤٩ ملیار دینار
- شوێنەوار: ١٥ پڕۆژە، ٦٦٥ ملیۆن دینار
- شەقام و پردی ناو شارەکان: ٢,١٦٨ پڕۆژە، ٢ تریلیۆن دینار
کۆی گشتیی ژمارەی پڕۆژە و گوژمە بە پێی پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
|
پارێزگا |
پرۆژە |
گوژمە |
|
هەولێر |
٢,٥١٩ پڕۆژە |
٢.٧٧ تریلیۆن دینار |
|
سلێمانی |
٧٧٢ پڕۆژە |
١.٤٣ تریلیۆن دینار |
|
دهۆک |
١,٤٥٠ پڕۆژە |
٦٠٨ ملیار دینار |
|
هەڵەبجە |
٩٤ پڕۆژە |
١٠٦ ملیار دینار |
|
هەرێم |
١٦ پڕۆژە |
٢٠ ملیار دینار |
|
گەرمیان |
١٦٧ پڕۆژە |
٦٦ ملیار دینار |
|
ڕاپەڕین |
٢١٢ پڕۆژە |
١٠٣ ملیار دینار |
|
سۆران |
١٤٤ پڕۆژە |
١١٩ ملیار دینار |
|
زاخۆ |
٩١ پڕۆژە |
٩٨ ملیار دینار |
سێیەم:ئەندازەی هاتوچۆ
- ٥٩ کم پرد و ژێرپردی پەڕینەوە
- ٤٥ کم پەرژینی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەکان
- ٨٨٣ کم هێڵکاریی ڕێگە و شەقام
- ٢٩٦ کم هێلکاریی پەڕینەوەی پیادە
- ١.٥ هەزار بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی
- ١٦ هەزار هێمای هتوچۆ.
- هەروەها سەدان کیلۆمەتر پەرژینی ئاسنینی شەقام و ڕێگەوبان ەکان و هێڵکاریی شەقامەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەکان جێبەجێ کراون.
- لە سالی 2020 ەوە ئەندازەی هاتوچۆ لەلایەن تیمی خۆماڵییەوە جێبەجێ دەکرێ.
چاکسازی
دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ، بەپێی بەش و مادەکانی یاساکە، بەم شێوەیە خوارەوە بووە:
پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران
- ٢٥٠ ملیار دینار سەرمایەی دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان
- ٩٠٠ هەزار هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران کراوەتەوە لە هەژماری من
چاکسازییە کارگێڕیییەکان:
- ١,٤٧٨ دۆسییەی پلەباڵاو و تایبەتەکان پێداچوونەوەی ئان بۆ کراوە
٨٨,٩٠٠ ئەندام و پێشمەرگە لە چوارچێوەی ٣٤ لیوا سەر بە ٧ فرقە و ٢ فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی جیگیر کراون و هاتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
- ٣٥٧,٨١٥ دۆسیەی فەرمانبەرانی شارستانی پێداچوونەوەی بۆ کراوە
- ٤٠٢ دۆسیە ڕێک خراونەتەوە
- ٤,١٨٩ دوو مووچەیی نایاسایی بڕدراون
- ١٧,٨٠٥ دۆسیەی خانەنشینیە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری گوازراونەتەوە
گەڕانەوەی قەرزەکان:
- ١.٩ تریلیۆن دینار گەڕانەوەی قەرزی بانکە پسپۆڕییەکان لە کۆی گشتیی (٤,٠٥٨,٩٥٣,٦٨٦,٣٥٠) دینار
- ١٣٨.٦ ملیار دینار گەڕاوەتەوە بە نەخت و بە موڵک لە کۆی گشتیی قەرزە بازرگانییەکان کە بریتیە لە (٤٠٨,٤٧٠,١١٩,٩٢٧) دینار، جگە لە سوودی بانکی کە دەگاتە (٦٦٢,٨٨١,٤١٤,٤٩٠) دینار
ژێرخانی کارەبا
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، چەندین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا دروستکراون، بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی پاک پەڕەی پێدراوە و کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین کراوە
بەرهەمهێنانی کارەبا 1.840 مێگاوات زیادی کردووە
ئەو وێستگانەی لە کابینەی نۆیام دروست کراون دروستکراوەکان:
- وێستگەی خورماڵە (٥٠٠ میگاوات)
- وێستگەی هەڵمیی خەبات (٣٠٠ میگاوات)
- وێستگەی گەرمیان (١٦٥ میگاوات)
- وێستگەی بازیان (٧٥٠ میگاوات)
- وێستگەی دێرەلوک (٣٨ میگاوات)
- بەگەڕخستنەوەی وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک (٨٧ میگاوات)
بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردن:
- ١٨٤٠ میگاوات زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کابینەی نۆیەم
- ٥٥٠ میگاوات وێستگەی هەڵمێ
- ٥٠٠ میگاوات وزەی پاک
- ٥٠٠ میگاوات کۆمباید سایکڵ
- ٢٩٠ میگاوات وێستگەی سووتەمەنی
- ٣٥٠٣ پڕۆژە بۆ دابەشکردنی کارەبا
- ٦١ پڕۆژە بۆ گواستنەوەی کارەبا
ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەپێی جۆری وزە:
- ٨٣٪ گازی سروشتی
- ٥٪ گازوایل
- ١١٪ نەوتی ڕەش
- ١٪ کارۆئاوی
پڕۆژەی ڕووناکی
ئامانجی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکە تا ساڵی، ٢٠٢٦ دەگاتە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
دابینکردنی کارەبا ئی ٢٤ کاتژمێریی بۆ هاووڵاتییان:
- ٤,٠٠٠,٠٠٠ ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە
- ١١٦,٠٠٠ ژمارەی ئەو موڵکە بازرگانییان ئەی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان ن بۆ دابین کراوە
- ٨٣٨,٠٠٠ ژمارەی هاوبەشی ماڵان کە کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە
- ٥٠٪، ٢٥٪، ١٥٪ پاڵپشتی دارایی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
- ٣,٢٢٢ ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کە کوژاونەتەوە
سوودەکانی پڕۆژەی ڕووناکی:
- . کارەبایەی بەردەوام
- پاککردنەوەی ژینگە
- خەرجکردنی پارەیەکی کەمتر
- ڤۆڵتییەکی جێگیر و گەرەنتی سەلامەتی بۆ ئامێرەکان
ڕێژەی جێبەجێکردن بەپێی پلان: ٥٠٪ ڕێژەی خۆ تۆمارکردن: ٤٨٪
داتاکانی تایبەت بە پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوام لە گۆڕانکاریدان بۆ زانینی دوایین ژمارە و داتاکان تکایە QR سکان بکەن
هەژماری من
ئامانجی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و دروستکردنی ژێرخانی؛ بانکیی دیجیتاڵیی گشتگیر لە هەرێمی کوردستان. - تۆمارکردنی ٩٠٠,٦٠٠ فەرمانبەر:
- هەولێر: ٤٠١,٨١٥
- سلێمانی: ٢٧٨,٦٣٠
- دهۆک: ٢٢٠,١٥٥
440 ئامێری ڕاکێشانی پارە
- هەولێر: ٢٢٦
- سلێمانی: ٣٣
- دهۆک: ١٤٥
٥١٧,٠٠٠ کارتی بانکی دابەش کراوە
٤٦٥,٠٠٠ سوودمەندان (وەرگرتنی مووچە)
بانکە تۆمارکراوەکان: سەرجەم بانکەکان ڕێگەپێدراو ی بانکی ناوەندی عێراقن : بانکی جیهان، بانکی ئەقلیمی بازرگانی، بانکی BBAC، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی بەغداد، بانکی ئیسلامیی عێراق، بانکی عێراق بۆ بازرگانی.
سوودەکانی پڕۆژەی هەژماری من:
- ئاسایشێکی بەهێزی دارایی
- لە سەرانسەری جیهان کاری پێدەکرێت
- بە دیجیتاڵکردنی پڕۆسەی پێدانی مووچە
- دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران
- دابینکردنی ژێرخانێکی شەفاف
- دەست گەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان
داتاکانی پڕۆژەی هەژماری من بەردەوام لە گۆڕانکارییدان بۆ زانینی دوایین زانیاری ئەم QR شکان بکە
وەبەرهێنان
بەهۆی پشتیوانی و ئاسانکارییەکانی کابینەی نۆیەم، بە گوژمەی زیاتر لە 24 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکاندا کراوە.
٥٩٦ پڕۆژە، ٢٤.٦ ملیار دۆلار
|
پیشەسازی |
١٤٩ پڕۆژە |
گوژمە ($٣,٩١١,٦٤٩,٤٤٨) |
|
بازرگانی: |
١٥٤ پڕۆژە |
گوژمە ($١,٢٦٥,٥٦٤,٤٨٦) |
|
گەشتیاری |
٨٠ پڕۆژە |
گوژمە ($٧,٥٥٥,٣٠٥,٣٤٨) |
|
نیشتەجێبوون: |
٦٢ پڕۆژە |
گوژمە ($٥,٠٣٠,٩٣٥,٣٩٩) |
|
فێرکردن |
٥٣ پڕۆژە |
گوژمە ($٤٤٠,٤٨٢,٢٥٠) |
|
تەندروستی |
٣٥ پڕۆژە |
گوژمە ($٣٧٢,٢٢١,١٠٩) |
|
کشتوکاڵی |
٢٤ پڕۆژە |
گوژمە ($٥٩٥,٩٠١,١٠١) |
|
وەرزشی |
١٥ پڕۆژە |
گوژمە ($١٣٤,٩٣٩,٩٥٧) |
|
بانکەکان |
٢ پڕۆژە |
گوژمە ($١٩,٤١٥,٠٠٠) |
|
خزمەتگوزاری: |
٨ پڕۆژە |
($١٠٠,٤٤٨,٠٠٦) |
|
هونەری |
٣ پڕۆژە |
($٧٦,٣٥٥,٥٣٨) |
|
هاوبەش و بیانی |
١١ پڕۆژە |
($٥,١٥٤,٨٥٣,٥٢١) |
خزمەتگوزاریی گشتی
کابینەی نۆیەم بەردەوامە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکی بۆ هاووڵاتییان، کە دروستکردنی قوتابخانە و زانکۆ، خزمەتگوزارییەتەندروستیی، گواستنەوە، دابینکردنی ئاو و کارەبا، کۆکردنەوە می خۆڵ و خاشاک دەگرێتەوە.
خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان
- ٤٢٠٠ میگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا، ١,٩٣١,٦٤٨ هاوبەشی کارەبا
- ١,٠٣١,٧٤٧,٠٥٥ مەتری سێجا ئاوی پاک ساڵانە بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت، ١,٠٧٦,٥٠٧ هاوبەشی ئاو
- ٢,٥٠٠,٠٠٠ تۆن/ساڵانە چارەسەرکردنی زبل و خاشاک بە تێچووی ١٢٥ ملیار دینار
خزمەتگوزاریی خوێندن
214 قوتابخانە دروست کراون
. ٦٢٩ پۆلی خوێندن زیاد کراون
- ٢,١١٤ قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە
- ٤٣ قوتابخانە و باخچە لە جێبەجێکردندا
- ٣٣.٣ هەزار منداڵی سەر شەقام بە خراونەتە بەر خوێندن
- دوو زانکۆی نوێ دروست کراون
- ٢١ کۆلێژ و پەیمانگا دامەزراون ١٤٣ بەشی زانستی کراونەتەوە
١٠٠٪ لێخۆشبوونی کرێی خوێندن
- کرێی خوێندنی ماستەر بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆکان کە دانەمەزراون
- ئەو قوتابیانەی لە چاکسازییەکان سزادراون
- کرێی خوێندن بۆ یەکێک لە منداڵانی زیندانییانی سیاسی
- کرێی خوێندنی پاراڵێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابییانەی کەس و کاری پێشمەرگە کەمئەندابووەکانی سەنگەرن
کەمکردنەوەی تێچووی خوێندن:
- ٥٪ - ٢٠٪ لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکاب
- ٤٥٪ لە کرێی خوێندنی پارالێل وئێواران، ٥٠٪ بۆ ئەو قوتابییانەی ئەندامی خێزانێکن
- ١٠٪ - ٢٥٪ داشکاندن لە خوێندنی قوتابخانە تایبەتەکان لە ساڵی 2020
خزمەتگوزارییە تەندروستی
- ٦٧ نەخۆشخانە
- ٣١ بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕی
- ٨ نەخۆشخانە و سەنتەر بۆ چارەسەری توشبووانیشێرپەنجە 2 نەخۆشخانەش لە جێبەجێکردندان
- ٥٦ ملیۆن پشکنینی تاقیگە یی و وێنەیی
- کاراکردنی سندووقی شیاندنەوە بۆ خاوەن پێداویستیانەی تایبەت
- سێکتەری دەرمان ڕێکخستنی دەرمان لە بازاڕدا
- نەخۆشانی تالاسیمیا وەرگرتنی هەموو چارەسەرێک بێبەرامبەر
ژێرخانی دیجیتاڵی
٢٦ سیستەمی دیجیتاڵی
شانبەشانی پێشکەوتنەکانی جیهان، کابینەی نۆیەم، وەرچەرخانی دیجیتاڵی ڕاگەیاند؛ بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و بە دیجیتاڵکردنی کەرتی بانکی، چەندین پڕۆژەی جێبەجێ کردووە.
ئەپڵیکەیشنی KRD Pass: ئاپی فەرمی باوەڕپێکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کبۆ بەردەخستنی پێناسی دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییە حکومییەکان بە دیجیتاڵییە، بۆ هاووڵاتییانی اکوردستان و ئەو بیانییانەی نیشتەجێی کوردستانن.
دەروازەی حەج: سیستەمێکە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانی حاجخوازان و بەڕێوەبردنی پرۆسەی وردبینی و تیروپشک بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
سیستەمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان (DMS): سیستەمێکە بۆ بەڕێوەبردنی نووسراوە رمییەکان و دیجیتاڵکردنی ئاڵوگۆڕکردنی پرۆسەی ناردن و وەرگرتنی نووسراو لە نێوان دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت.
دپۆرتاڵ و سیستەمی پڕۆژەی ڕووناکی: بریتیە لە پۆرتاڵی پێدانی زانیاری لەسەر کارەبای 24 کاتژمێری و سیستەمی کۆکردنەوەی زانیاریی هاوبەشانی کارەبا KYC
سیستەمی ناوەندیی مووچە (پەیرۆل)، سیستەمێکە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی کەسی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
پۆرتاڵ و سیستەمی هەژماری من: پڕۆژەیەکی حکومی لە هەرێمی کوردستانە، بۆ بەدەستهێنانی گشتگیریی دارایی، لە ڕێگای بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران ئەوە.
سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان،:سەکۆیەک بۆ گەیاندنی دەنگی هاووڵاتییان و سکاڵا و سەرنجەکانی ئان بە دامودەزگاکانی حکومەت و بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان.
سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان:پۆرتاڵی کە بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، ناوی بازرگانی و پیشەکان و بەردەخستنی گشت مامەڵە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی.
سیستەمە دیجیتاڵییەکانی وەزارەتی پەروەردە :
- قوتابخانەی ئی - وانە
- ئی - هەڵسەنگاندن
- ئی-کتێبخانە
- ئی-پەروەردە
- ئی-خێزان
- ئی-ڕاهێنان
- ئی- باڵەخانە
- ئی بەدواداچوون
- ئی - هەورە فێرگە
ئەم سیستەمانە ئاسانکاری دەکەن بۆ قوتابییان و خێزانەکانییان، مامۆستایان و فەرمانبەران لە بواری کارگێڕی و پەروەردە فێرکردندا.
E VISA پۆرتاڵی سەردان (ڤیزای ئەلیکترۆنی)، پۆرتالی داواکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنییە بۆ هەرێمی کوردستان.
سیستەمی دیجیتاڵی ئەلیکترۆنی خاڵە سنوورییەکان :
- بەڕێوەبردنی هاتوچوو لە سنوورەکان
- بەڕێوەبردنی زانیاری دەستەبەر
- تۆماری نیشتیمانی ڕاگیراوان
- بەڕێوەبردن و پێدانی ڤیزا
سیستەمی یەکە کارگێڕییەکان: سیستەمێکە بۆ بەڕێوەبردنی زانیاری و پەیکەری یەکەکارگێڕییەکان ئی حکومەتی ەرێمی کوردستان.
سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکە ژمێریارییەکان: سیستەمێکە بۆ بەڕێوەبردنی زانیاری و پەیکەری یەکە ژمێریاری یەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سیستەمی بەڕێوەبردنی داراییی لە کوردستان: سیستەمێک بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییەکان ەکانی داموو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی دیجیتاڵی بۆ پاراستنی خەرجیی گشتی چەسپاندنی شەفافیەت.
سیستەمی نوێکردنەوەی زانیاری: بریتیە لە سیستەمێک کە دابین کراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەت بۆ ناردنی زانیاری و داتاکانیان بۆ پۆرتالی فەرمیی حکومەت.
پۆرتاڵی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان GOV.KRD: ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە تەواوی خزمەتگوزاری و کار و چالاکییەکانی حکومەتی تێدا بەردەستە.
سیستەمی زانیاری دانیشتووان، بریتیەلە دوو سیستەم:
- شوناسی دیجیتاڵی - ناسینەوەی دیجیتاڵی
دۆمەینی KRD، دۆمەین ێکی ئاستبەرزی کوردییە، کە نوێنەرایەتی کوردستان دەکات لە جیهانی ئەلیکترۆنیدا.
پۆرتاڵی کار: سیستەمێکە بۆ خاونکاران، تا هەلی کاری خۆیانی تێدا ڕابگەیەنن و خوازیارانیش بە پێی بوونی ئەزموون و شارەزایی، دەتوانن کاری دڵخوازی خۆیانی تێدا بدۆزنەوە.
ڕەخساندنی هەلی کار
بۆ پەرەپێدانی هەلی کار لە هەرێمی کوردستان، و دابینکردنی ئاسایشێکی ئابووریی بەهێز، کابینەی نۆیەم بنەمایەکی پتەوی داڕشت، کار بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی یاسایی گونجاو کرا، تا هاندەری وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەکی بێت، بۆ دابینکردنی هەلی کاری بەردەوام.
- ١٤٠ هەزار هەلی کار لە ڕێگەی وەبەرهێناوە
- ٥٠٠ فەرمانبەر ساڵی 2024 بە گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵە جە دامەزران
- ٤٩٢٥ دەرچوو سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە لە ساڵی 2017-2016 تا 2022 2021
- ٣٨ مامۆستای وانەبێژی کەرت پەروەردە گرێبەستیان بۆ کرکر
- +١٨ هەزار هەلی کار لە ڕێگەی کارگە پیشەسازیییەکانەوە ڕەخسێندراون
- ٩,٧١٨ کەس لە ڕاهێنانی پیشەیی و 1,407 کەس لە چاکسازییەکان سوودمەندی وۆرکشۆپەکان بووون
- ٧٧٩ دەرچووانی 6 کۆلێژی پزیشکی حکومی دامەزران
- ٨,١٣٦ گەنج سوودمەند بوون لە سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان، تا بڕی 15 ملیۆن دینار قەرزی (بێ سوویان) پێدراوە
- ٢.٧٦ ملیار دینار لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە، وەکوو قەرزی درێژخایەن، بەسەر 25 پرۆژەی مامناوەند و بچوکدا دابەشکرا
- ٣,٨٠٠ مامۆستای وانەبێژی کەرتی خوێندنی باڵا گرێبەستیان بۆ کرا
- +١١٦ هەزار کرێکاری ناوخۆیی و بیانی دەستەبەرکراون کۆی گشتی بووەتە٢٠٥,٠٠٠
- ٢٩ هەزار پڕۆژە دەستەبەری ئان بۆ کراوە و کۆی گشتی ٥٧,٥٠٠
کۆمەڵگە و حکومەت
ماف و ئازادییەکان:
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلانی نیشتیمانیی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان 20121 - 2025 ی پەسەند کردووە و چەندین راسپاردە لەم چوارچێوەیەدا جێبەجێ کراون.
پێکەوەژیان:
هەشت پێکهاتەی ئاینیی و ئایینزای فەرمی هەن و لە ماوەی ئەم کابینەیەدا 489 شوێنی ئایینی دروست کراون.
میدیا:
لە هەرێمی کوردستان، 128 کەناڵی ناوخۆیی، 30 کەنالی ئاسمانی، 1799 ڕادیۆ، 149 ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیکترۆنی و 1,017 ڕۆژنامە و گۆڤار ئازادانە کاردەکەن.
ڕێکخراوە ناحکومییەکان:
5,786 ڕێکخراوی ناوخۆیی و بیانی تۆمار کراون و زەمینەی کاریان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ ڕەخسێنراوە.
ئاوارە و پەنابەر.
فەراهەمکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ 858,578 ئاوارە و پەنابەر کە لە 27 کەمپ لە هەرێمی کوردستان دەژین بە تێچووی 803 ملیۆن دۆلاری ساڵانە.
بۆ ئکارئاسانیی کاروباری هاووڵاتییان ان، بڕیار درا بە هێنانە کایەی :
- 2 ئیدارەی سەربەخۆ (سۆران و زاخۆ)
- 12 قەزا
- 9.ناحیر
- +71 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری
پێگەی هەرێمی کوردستان لە جیهاندا
لە پێناو زیاتر بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و ناساندنی بە جیهان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتیەکانی کاراتر کردووە و زەمینەی بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیی نوێی بیانی لە هەرێمی کوردستان ڕەزمخساندووە، بۆ گەیاندنی خواستی ئاشتییانە و بەکارخستنی پێگەی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی .
نوێنەرایەتییەحکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتان:
ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئۆستڕالیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، ئێران، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، سوید، سویسڕا، ڕووسیا، نەمسا، پۆڵەندا، یەکێتی ئەورووپا
قۆنسولگەری و نووسینگەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان:
کۆریای باشور، نەمسا، چیک، ئێران، ڕووسیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، یۆنان، هۆڵەندا، تورکیا، میسر، بەڕیتانیا، ئەمەریکا، ئیتاڵیا، ئەردەن،فەڵەستین، ئیمارات، سوید، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، کەنەدا، بولگاریا، هەنگاریا، چین، کوێت، یەکێتی ئەوروپا، سعودیە، هیند، ژاپۆن، ئەرمینیا، قەتەر، نەتەوە یەکگرتووەکان، سریلانکا، قوبرس، فلیپین، ئیسپانیا، دانیمارک، سلۆڤاکیا
ئاژانسەکانی هاریکاری
- ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی ژاپۆن/جایکا
- ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتیی کۆریای باشوور/کۆیکا
ژینگە
بەمەبەستی پاراستن و چاککردن و پاککردنەوەی بەردەوامی ژینگەی کوردستان، چەندین هەنگاوی کرداری بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کەشوهەوا و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی گیراوەتە بەر.
- ٤ وێستگە بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتی هەوا
- ٣٤ ملیۆن دینار ئاگربڕ بۆ پاراستنی دارستانەکان
- +١٤٧ هەزار مین و پارچە تەقەمەنی پووچەڵ کراونەتەوە
- ١١.٤ ملیۆن مەتری چوارگۆشە پاککردنەوەی خاکی کوردستان لە مین
- ٢ هەزار تۆن ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنان لە قیڕی کۆنی شەقامەکان
- ٥٢ کێڵگەی مین پاک کراونەتەوە
- ٢٥٪ تەرخانکردنی ڕووبەری سەوزایی بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازی و نیشەتەجێبوون
نەخشەکە زیادبوونی ڕێژەی ڕووبەری سەوز پیشان دەدات (لە ١٥٪ بۆ ١٨٪) لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٥
پشتێنەی سەوزایی هەولێر
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد، پڕۆژەکە بە شێوەی بازنەیی و بە پانیی 2 کیلۆمەتر لە دەرەوەی شەقامی 150 جێبەجێ دەکرێت.؛
- 7 ملیۆن نەمامی زەیتوون دەچێندرێن
- 10 پۆندی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن
- 140- 210 هەزار تۆن
- دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کەمدەکاتەوە
سوودەکانی پڕۆژەکە:
- زیادکردنی ڕێژەی سەوزاییا
- پاککردنەوەی هەوا
- دابەزاندنی پلەکانی گەرما
- بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبووون
- ڕەخساندنی هەلی کار
- زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆ
- کەمکردنەوەی ڕێژەی خۆڵبارین
- باشترکردنی تەندروستیی گشتی و کوالێتی ژیان
بۆ داگرتنی ئەم ڕاپۆرتە بە شێوەی فایلی pdf کرتە لێرە بکە
ئاستی جێبهجێكردنی كارنامهی كابینهی نۆیەم
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025 – 2019
حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
تشرینی دووەمی 2025
كارنامهی كابینهی نۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان و ئاستی جێبهجێكردنی
دوای دهستبهكاربوونی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، كارنامهكهی ڕاگهیهندرا و له پهرلهمانی كوردستان پهسهند كرا. شانازییه كه بۆ یهكهمین جار، زۆرینهی ئهو بهڵێنانهی له كارنامهی حكومهتدا به هاووڵاتییان درابوون، جێبهجێ كراون. له ههمان كاتدا، كابینهی نۆیهم له سۆنگهی باوهڕبوونی به شەفافیەت و بههێزكردنی متمانهی هاووڵاتییان، بە گرنگی دەزانێت هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بکات و بیخاتە بەردەم ڕای گشتی.
كابینهی نۆیهم، سهرهڕای ڕووبهڕووبوونەوەی ئاڵنگاریی زۆر و قهیرانی جۆراوجۆر، توانیویەتی زۆرترین پلان و بهڵێنهكانی کارنامەکە جێبهجێ بكات، لە ماوەی کارکردنیدا، بە سەدان پڕۆژهی گهوره و ستراتیجی له چهندین سێکتەری گرنگ جێبهجێ كراون.
بێگومان هەندێک بوار ماون کاری لەسەر بکرێت، هەروەها هێشتا بەربەست و ئاڵنگاری هەن و سەرجەم ئەو گرفتانەی دەستنیشان کراون و بەشێکی زۆری دیاری کراون کە کاریان لەسەر دەکرێت بۆ چارەسەرکردنیان.
کابینەی نۆ و سەرۆک وەزیران، وێڕای جێبەجێکردنی بەشێکی هەرە زۆری ئەو بەڵێنانە، چەندین پرۆژەی دیکەیان ئەنجام داوە، لە كاتێكدا چەندین قەیرانی وەک بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، لێبڕینی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و چەندین بەربەستی تر هاتوونە پێش.
لە هەمان کاتدا، کابینەی نۆ خواستی پرۆژەی زیاتر و خزمەتگوزاریی باشتری بۆ هاووڵاتییان هەیە، لە ئاییندەدا کاری زیاتریان لەسەر دەکرێت و پەرەیان پێدەدرێت.
یەکەم: لە ئاستی چاکسازیدا:
سەبارەت بە خاڵی یەکەم: {بە مەبەستی چاکسازی لە کەرتی وەزیفەی گشتی، لە مووچەخۆر و خانەنشین و چارەسەرکردن و ڕێکخستنەوەی دەوام و گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک لەم کەرتە}:
یاسای چاکسازی دەرچوێنرا و سێ راپۆرت لەو بارەیەوە بڵاو کرانەوە، هەروەها سیستەمی "هەژماری من" و ناوەندیی مووچە دامەزرێنران.
سەبارەت بە خاڵی دووەم: {بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و خێراکردنی ڕاپەراندنی ئیشوکاری هاووڵاتییان و ڕێزگرتن لێیان لە دامودەزگا فەرمییەکاندا}:
دەیان سیستەمی کارگێڕی بە ئەلیکترۆنی کران، لەوانە:
- سیستەمی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، تایبەت بە تۆماری کۆمپانیا و ناوی بازرگانی.
- سیستەمی ناوەندیی مووچە، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە و ڕێکخستنی سەرچاوە مرۆییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- سیستەمی (KFMS) تایبەت بە خەرجی.
- ئەپڵیکەیشنی (KRDPASS)، دەروازەیەک بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان.
- سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان، بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و بەڕێکردنی کارەکانی هاووڵاتییان بە باشترین شێوە.
بەشێک لە وەزارەتەکان سیستەمی دیجیتاڵیی بەدواداچوونی نووسراوی فەرمییان دامەزراند و لەبەر دەستی هاووڵاتییاندایە و سیستەمی بەدۆکیۆمێنتکردنی سەرجەم نووسراوە فەرمییەکانی حکومەت لە قۆناغی کۆتاییدایە.
سەبارەت بە خاڵی سێیەم: {نابێ بەرپرسانی باڵای حکومەت پێگەی کارگێڕیی خۆیان بۆ بازرگانی و دەوڵەمەندبوون بەکار بهێنن}:
بە پشتبەستن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێم، دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی، بەشێوەیەکی کارا ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە و دوایین ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کرایەوە.
سەبارەت بە خاڵی چوارەم: {بۆ رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپبەکارهێنان و بەلاڕێدابردنی}:
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، هەموو ئیفاد و سەفەرێک لەسەر بودجەی حکومی ڕاگیراوە، بۆ ئەو مەبەستە داتابەیسی شاندەکان دامەزرێنرا و لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت.
سەبارەت بە خاڵی پێنجەم: {بۆ ڕووبەڕووی هەموو جۆرە گەندەڵییەکی دارایی و کارگێڕی، رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵک و مومتەلەکاتی هەرێم}:
پلانی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران، بە بڕیاری (116) لەو بارەیەوە پەسەند کرا و دەیان موڵکی دەوڵەت گەڕێندراونەتەوە.
سەبارەت بە خاڵی حەوتەم: {بە مەبەستی چاکسازی لە کەرتی تەندروستی و دەرمان و خۆراک}:
چەندین بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆری دامەزران، تۆماری دەرمان و یەکخستنی نرخ لە دەرمانخانە حکومییەکان، بەپێی ستانداردە جیهانییەکان کرانە سیستمی ستیکەری دەرمان و لە هەموو دەرمانخانەکان پەیڕەو کراوە، هەروەها یەکێک لە پلانەکانی حکومەت دامەزراندنی دەستەی خۆراک و دەرمان بوو، بەڵام بەهۆی قەیرانەکان دواکەوت و لە ئێستادا حکومەت بە بەردەوامی کاری لەسەر دەکات و بە دامەزراندنی، بە تەواوی کاریگەریی لەسەر نرخ و کوالێتیی دەرمان لەسەر ئاستی هەرێم دەبێت. هەروەها بیمەی تەندروستی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و بیمەی تەندروستیی گشتی لە پلاندایە، لە کاتێکی نزیکدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەبارەت بە خاڵی هەشتەم: {بۆ چاکسازی لە سیستەمی باج و دادپەروەری لە وەرگرتنی باج}:
ڕێکارەکانی وەرگرتنی باج ڕێک خرایەوە و چەندین بریاری لێخۆشبوونی وەرگرتنی باج، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان هەڵوەشێندرانەوە. هەروەها بۆ یەکەمین جار گەورەباجدەران باجیان لێوەرگیرا کە بە نزیکەی %70ی کۆی داهاتی باج پێک دەهێنێت.
سەبارەت بە خاڵی نۆیەم: {بۆ ڕێگەگرتن لە قۆرخکاری (احتکار) بەپێی یاسای بەرکار و رەخساندنی دەرفەتی لەبار بۆ کێبڕکێی بازرگانیی ڕەوا و هاندانی کۆمپانیاکانی پشکداری}:
سیستەمی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەئەلیکترۆنی کراون، سیاسەتی یەکپەنجەرە پەیڕەو کراوە، شەفافیەت لە ڕاگەیاندنی تەندەرەکان و ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکان جێبەجێ کراوە.
سەبارەت بە خاڵی دەیەم: {پشتیوانیکردنی کاری چاودێریی پەرلەمان و پابەندبوون بە هەموو رێکارەکانی چاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ و بنەماکانی کاری پەرلەمانی. هەروەها ڕێزگرتن لە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی، بەپێی بنەماکانی کاری پەرلەمان}:
لەم چوارچێوەیەدا، وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم لە ماوەی 5 ساڵدا، 123 جار ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و 307 جار ئامادەی دانیشتنی لیژنەکانی پەرلەمان بوون و وەڵامی 1027 پرسیاری پەرلەمانتاران دراوەتەوە.
سەبارەت بە خاڵی یانزەیەم: {سندووقی خانەنشینی بە پێی یاسای پەیوەندیدار لە هەرێم کارا دەکەین، بۆ ئەوەی ئەم سندوقە گەرەنتیی مافەکانی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بکات}:
سندووقی خانەنشینی بەپێی یاسای پەیوەندیدار بۆ مەبەستی گەرەنتیی مافەکانی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە هەرێم، کارەکانی دامەزراندنی تەواو کراوە، لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست بە کارکردن دەکات.
سەبارەت بە خاڵی دوازدەیەم: {بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم، لەپێناو بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی هەرێم}:
له بواری پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، له پرۆسەی ڕێکخستن و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، تا ئێستا 88,900 ئەفسەر و پێشمەرگە لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی 34 لیوای سەر بە 7 فیرقە و 2 فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی جێگیر كراون و هاتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە؛ ههروهها یهكخستنهوهی پاسهوانی له چوارچێوهی وهزارهتی ناوخۆ و ڕێكخستنهوهی ههردوو هێزی زێرهڤانی و بهرگری و فریاكهوتن له چوارچێوهی یاسا بهركارهكان و گواستنهوهی دۆسییەی 17,859 خانەنشینی له بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وهزارهتی كاروباری پێشمهرگه، بۆ بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی خانهنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابووری و گواستنەوەی 166 دۆسییە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێداچوونەوە بۆ 1478 دۆسییەی پلەباڵاکان کراوە.
سەبارەت بە خاڵی سیانزەیەم: {کار دەکەین بۆ سەروەرکردنی یاسا و رێز گرتن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و نابێ لە کوردستاندا کەس لە سەرووی یاسا بێت. هیچ کەسێک رێگەی پێنادرێت بە هۆی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و حزبی لە دەست یاسا رابکات و خۆی لە دەرەوەی یاسا ببینێتەوە}:
ڕێگری لە هەموو جۆرە دەستتێوەردانێکی ناو کاری دادگاکان کراوە و پشتیوانی لە دادوەرەکان کراون کە کاری خۆیان بە سەربەخۆیی ئەنجام بدەن. کابینەی نۆ، پەنای بۆ دادگاکان بردووە لە یەکلاییکردنەوەی کێشە کارگێڕی و داراییەکان، هەروەها (یاسای ژمارە (2) ی ساڵی 2022 یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان-عێراق) دەرچوێنرا، ڕێکاری پێویست بۆ ڕاماڵکردنی چەکی بێمۆڵەت دەستی پێکرد و پرۆسەکەش بەردەوامە.
هەروەها بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە 110، بۆ بەرکارکردنی پەیڕەوی ڕێکخستنی تایبەت بە میکانیزمی فرۆشتنی سیمکارت، کە بووە هۆی کەمکردنەوەی تاوانەکان لە ڕێگەی دەرخستنی زانیاریی کڕیارانی سیمکارت بە هەموو جۆرەکانییەوە.
دووەم: لە ئاستی خزمەتگوزارییەکاندا:
سەبارەت بە خاڵی یەکەم: {باشترکردنی کەرتی تەندروستیی گشتی و گەیاندنی خزمەتێکی باشتری تەندروستی بە هاووڵاتییان، هەوڵی جێگیرکردنی سیستەمی بیمە یاخود دڵنیایی تەندروستی بەپێی پێوەری گونجاو بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان دەدەین}:
یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020 ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان دەرکرا. هەروەها پرۆسەی بە بیمەکردنی تەندروستیی پێشمەرگە دەستی پێکرد.
سەبارەت بە خاڵی دووەم: {کار دەکەین بۆ چارەسەرییەکی بنەڕەتی بۆ کێشەی کارەبا، لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهینان و کەمکردنی بەهەدەردان و دابەشکردنێکی پێشکەتوو و گونجاوی کارەبا}:
پرۆژەی ڕووناکی بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی کارەبا جێبەجێ کرا، بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان، دابەشکردنێکی پێشکەتوو و دادپەروەرانەی کارەبا و ڕێکخستنەوەی نرخی گونجاوی کارەبا.
سەبارەت بە خاڵی سێیەم: {کار دەکەین بۆ چاککردن و بەرزکردنی ئاستی خزمەتگووزارییەکانی پەروەردە و فێرکردن لە کەرتی گشتی و دانانی رێکاری ڕاکێشانی بەشداریی سەرمایەدارانی هەرێم و دەرەکی بۆ بەشداری لە ئاواکردنی قوتابخانەی نوێ لەو شوێنانەی پێویستە}:
چەندین قوتابخانە و هۆڵی خوێندن دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە، و هەزاران منداڵی سەرشەقام گەڕێندرانەوە بەر خوێندن.
تەواوی سیستەمە کارگێڕییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ کارئاسانیی ماڵباتی قوتابی، بەئەلیکترۆنی کراون، سەبارەت بە پرۆگرامەکانی خوێندن لە سەرجەم ئاستەکان، پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکان بەردەوامە، تا بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەم و تایبەتمەندیی هەرێم. بۆ ئەم مەبەستەش، یاسای ئەنجومەنی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا تەشریع کرا، بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندن، یاسای ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٢ یاسای پەروەردە و فێرکردن دەرچوێنرا.
سەبارەت بە خاڵی چوارەم: {کار دەکەین بۆ سوود وەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی سەر زەویی هەرێم بۆ بواری خواردنەوەی هاوڵاتیان و بە جۆرێک ئاوی پاک بگەیەنرێتە هەموو هاوڵاتیان و تا بکرێت ئاوی ژێرزەوی بەهەدەر نەدرێت}:
چەندین بەنداو و پۆند و دەیان پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ کران و هەزاران بیری نایاسایی کوژێنرانەوە، پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ گەیەندرایە سەرجەم گوندەکانی کوردستان.
سەبارەت بە خاڵی پێنجەم: {کار دەکەین بۆ باشترکردنی ڕیگەوبانی هەرێمی کوردستان و سیستەمی هاتووچۆی هەرێم وهەوڵدەدەین وەبەرهێنانی بیانی و کەرتی تایبەت بۆ ئەم بوارە رابکێشین}:
هەزاران کیلۆمەتر ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەکان و نێوان گوندەکان دروست کراون، هەروەها دەیان پرۆژەی ڕێگە و بەرزەپرد لە ناوەوەی شارەکان دروست کراون و سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ بۆ ڕێگریکردن لە تیژڕۆیی جێبەجێ کرا، کە ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆی بە ڕێژەی بەرچاو کەم کردووەتەوە.
سەبارەت بە خاڵی شەشەم: {کار دەکەین بۆ رەخساندنی بواری کار بۆ کەرتی تایبەت و فراوانکردنی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، تاکو بەم هۆیەوە دەرفەتی کار زیاد بکرێن و یاساکانی کار بە جۆرێک رێک بخرێن کە دەرفەتی کار بۆ گەنجانی هەرێم زیاتر بکرێت}:
بە هۆی رەخساندنی دەرفەتی لەبار بۆ وەبەرهێنەران، سەرمایەی گشتیی سێکتەرەکانی وەبەرهێنان گەیشتووەتە ملیاران دۆلار، کە زۆرینەی پرۆژەکان لە بوارەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بوون.
سەبارەت بە خاڵی حەوتەم: {کاردەکەین بۆ زامنکردن و رێکخستنەوەی سەرجەم مافە یاساییەکانی کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت، بە جۆرێک مافی خانەنشینی و کاتژمێرەکانی کار و بیمە یا خود دڵنیایی تەندروستی و داهاتوویان پارێزراو بێت}:
سندووقی خانەنشینیی کۆمەڵایەتی کارا کرا، پۆرتاڵی کار بۆ زەمینەسازکردنی دۆزینەوەی دەرفەتی کار و دەستی کار بۆ خاوەن کار و کرێکاران دروست کرا و هەوڵەکانی لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە بۆ ڕێکخستنەوەی زیاتری کاتژمێرەکانی کار و دڵنیایی تەندروستیی کرێکاران و دەستەبەری کرێکار و پرۆژەکان.
سەبارەت بە خاڵی هەشتەم: {خزمەتی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەمئەندامانی سەنگەر و بریندارەکان و قوربانیانی هەڵمەتەکانی جینۆساید و زیندانییە سیاسییەکان}:
چەندین پارچەزەوی و شووقە و خانوو بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسیدا دابەش کراوە.
لێخۆشبوونی %100 لە کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی. هەروەها لێخۆشبوونی %100 لە پێشینەی هاوسەرگیری بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خودی زیندانیانی سیاسی و گیراوانی سیاسی.
سەبارەت بە خاڵی نۆیەم: {بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان}:
ئەو بەخشینەی بە خاوەن پێداویستییانی تایبەت دەدرا، کرا بە دەرماڵە و خرایە سەر مووچەکانیان.
سەبارەت بە خاڵی دەیەم: {بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدان بە کولتووری ژینگەپارێزی}:
کابینەی نۆیەم بە چڕی کاری کردووە بۆ پاککردنەوەی خاکی کوردستان لە مین، لە چوارچێوەی ژینگەپارێزیدا، چەندین پرۆژەی ریسایکلین جێبەجێ کراون، لەوانە: بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، کارگەی ریسایکلینی قیڕ لە هەولێر دامەزرا، بەپێی ڕێنماییە ژینگەییەکان، 25%ی ناوچەکانی پرۆژە پیشەسازييهكان، بۆ ڕووبەری سەوزایی تەرخان کراوە، چەندین پارک و باخچە دروست کراون. هەروەها دەیان پاڵاوگە، کە بەدەر بوون لە ڕێنماییە ژینگەییەکان، داخراون. لە میانەی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی، سەدان مۆلیدەی گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە.
سەبارەت بە خاڵی یانزدەیەم: {بۆ ئاوەدانکردنەوەی شار و قەزا و ناحیەکان}:
چەندین پڕۆژەی ڕێگەوبان، پرد، تۆنێل، گەیاندنی تۆڕی ئاو و کارەبا، بۆ یەکەمینجار، وای کرد، چەندین گوند ئاوەدان بکرێنەوە و چەندین بنکەی تەندروستی و قوتابخانە دروست بکرێن. ئەوەش هانی ساغکردنەوەی بەروبوومی جوتیاران و گەڕاندنەوەی گوندنشینانی بۆ گوندەکان داوە.
سەبارەت بە خاڵی دوازدەیەم: {بۆ فەراهەمکردنی پانتایی کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چوارچێوەی یاسادا}:
دەیان ڕێکخراوی ناوخۆیی و بیانی لە بوارە جیاوازەکان دەرفەتی کارکردنیان بۆ رەخسێنراوە و بۆ پاڵپشتیکردنی بواری وەرزشی و هونەری، چەندین یاریگە و هۆڵی بۆنەی هونەری و کولتووری دروست کراون.
سەبارەت بە خاڵی سێزدەیەم: {لە پێناو گرنگیدان بە خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی}:
یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2022، یاسای ئەنجومەنی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا تەشریع کرا، هەروەها دوو زانکۆ و دەیان بەشی زانستی دامەزران زەمینەی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەزاران توێژینەوەی زانستی ڕەخسێنرا.
سەبارەت بە خاڵی چواردەیەم: {لە چوارچێوەی بەئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکومەت، چ لە ئاست کاروباری ناوخۆی حکومەت و چ لە ئاست پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ هاووڵاتییان}:
ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی بۆ بەدیجیتاڵکردنی ژێرخانی حکومەت و بەئەلیکترۆنیکردنی دەیان سیستەمی کارگێڕی بۆ هاووڵاتییان ڕاگەیەندرا، بەم هۆیەوە ڕێگە لە ڕۆتین و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و کاتی هاووڵاتییان گیرا و کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان بەرز کرانەوە.
سەبارەت بە خاڵی پانزدەیەم: {لە چوارچێوەی دیدگای حکومەت بۆ گەنجان وەک سەرمایەیەکی نیشتیمانیی گەورە و کاریگەری مرۆیی و ئایندەسازی وڵات}:
ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان (KII) دامەزرا، کە پەرە بە بیرۆکەی داهێنەرانەی گەنجان دەدات و هانی وەدیهێنانی جیهانێکی پەرەسەندوو دەدات، هەر لەم چوارچێوەیەدا، بەردی بناغەی پارکی زانست دانرا، کە بەشێک دەبێت لەم ئەنیستیتیوتە، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ داهێنەران بکات و تاقیگە و کارگەی جۆراوجۆر بخرێتە بەردەستیان، تا بتوانن بیرۆکە و توێژینەوەکانیان بە شێوەیەکی کرداری لە بوارە جیاوازەکاندا تاقی بکەنەوە و بە ئەنجامیان بگەیەنن.
هەروەها پرۆژەی گەشانەوە بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ بازرگانییە بچووک و مامناوەندەکان ڕاگەیەندرا.
سەبارەت بە خاڵی شانزدەیەم: {شوێنەوارە مێژووییەکانمان بەشێکن لە سەرمایەی مێژوویی و کولتووریی وڵاتەکەمان و پاراستنیان ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەت دەبێت}:
لەو چوارچێوەیەدا بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، چەندین پرۆژەی شوێنەواری جێبەجێ کراون و دەیان پرۆژەی کنە و پشکنین، لەلایەن زانکۆ و و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە جێبەجێ کراون.
نۆژەنکردنەوەی چەند شوێنەوارێکی گرنگی وەکوو قەڵای هەولێر، ئەشکەوتی شانەدەر، قەڵای دوین، ئەشکەوتی چوارستوون، دەستیان پێکردووە و لە داهاتوودا ئەو شوێنەوارانە دەبنە شوێنی گەشتیاریی گرنگ.
سێیەم: لە سەر ئاستی پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ:
{هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە عێراق، گفتوگۆ و دانوستاندن لەسەر بنەمای دەستوور كە تاکەڕێگەی چارەسەرە بۆ پرسە گرنگەکانی وەک ماددەی 140، پێشمەرگە، بودجە و سامانە سروشتییەکان، قەرەبووی ئەنفال و شەهیدان و گیراوان و زیندانیانی سیاسی و زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی بەعس و هەموو مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییانی هەرێم}:
لەو پێناوەدا، دەیان جار شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و چەندین ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسەکانی بودجە، نەوت و ئاسایش کردووە، وەکوو یاسای بودجەی ساڵی 2023-2024-2025 و ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە نیسانی 2024 و ڕێککەوتنی شنگال لە تشرینی یەکەمی 2020، بەڵام حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ پابەندی هیچ کامیان نەبووە.
هەروەها وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە ڕێگەی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەردەوامی لە رێگەی ناردنی شاند و نووسراوی فەرمییەوە، داواکارییە دەستوورییەکانی گیراوان و زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و تاقانەی ئەنفالیان ئاراستەی بەغدا کردووە.
هەروەها نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کارا کرا و ئاسانکاریی زۆر بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان کراوە.
چوارەم: ئازادی و دیموکراسی و پێکەوەژیان:
سەبارەت بە خاڵی یەکەم: {پێداگری لەو پێکەوەژیانە ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی ناو هەرێمی کوردستان لە کورد و تورکمان و کلد و ئاشووری و سریانی و ئەرمەنی و عەرەب و مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحی و کاکەیی و مەندایی و زەردەشتی دەکەینەوە و ئەو تایبەتمەندییەی هەرێم دەپارێزین و بەهێزتری دەکەین}:
حکومەتی هەرێمی پلانی هەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە 2021 تا 2025پەسەند کرد، لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی ناو هەرێمی کوردستان لە کورد و تورکمان و کلد و ئاشووری و سریانی و ئەرمەنی و عەرەب و موسوڵمان و ئێزدی و مەسیحی و کاکەیی و مەندایی و زەردەشتی و کردنەوەی قوتابخانە و شوێنی پەرستشی ئایینیی تایبەت بە خۆیان و بەشداریی کارایان لە کایەی سیاسی و حکومرانی.
سەبارەت بە خاڵی دووەم: {پێداگری لەسەر چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و ئازادی و یەکسانی و دەستخستنی زانیاری بەپێی یاسا بۆ هاووڵاتییانی هەرێم}:
لەو چوارچێوەیەدا، بە پێی ماددەی شەش لە یاسای ژمارە (11) ی ساڵی 2013، یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، لە کۆی پێنج بڕگە، چوار بڕگەی یاساکە جێبەجێ کراوە. بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت، لیژنە پێک هێنراوە بۆ ئامادەکردنی رێنماییەکانی ئەم یاسایە.
سەبارەت بە خاڵی سێیەم: {دژی هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی و بە پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئافرەت دەوەستینەوە. پێویستە ئافرەتان بە توانا و لێهاتوویی خۆیان، ڕۆڵ و پێگەی شایستەی خۆیان لە کۆمەڵگادا وەرگرن و بەشدارییەکی کارای ناو کایەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەرێم بکەن}:
حکومەتی هەرێم، دژی هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی و پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئافرەت وەستاوەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا، ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کارا کرا و ژینگەی ڕەخساندووە بۆ بەشداریی کارای ئافرەتان لە کایەکانی سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵایەتی.
بەشێک لەو ئاڵەنگارییانەی لەو بوارەدا هەن، لە ئەنجامی دۆخی ناوچەکەدا بووە، نەک بەهۆی بڕوانەبوون و کارنەکردنی حکومەت بە پرسە دیموکراتییەکان، بۆیە بەربەست و ئاڵنگارییەکان دەستنیشان کراون و پلان و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان بەردەوامە.
پێنجەم: پەیوەندییەکانی هەرێم لە سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی:
سەبارەت بە خاڵی یەکەم: {دامودەزگا فەرمییە پەیوەندیدارەکانی هەرێم، پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوە دەبەن، لەپێناو بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی}:
پێداچوونەوە بە پەیکەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا و کاری نوێنەرایەتییەکانمان لە وڵاتان ڕێک خرایەوە. لەم میانەیەشدا 490 ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ناحکومی و 12 ئاژانسی نێودەوڵەتی، زەمینەی کاریان لە کوردستان بۆ ڕەخسێنراوە، لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێم 14 نوینەرایەتیی لە دەرەوە هەیە، هەروەها 40 کۆنسوڵگەریی گشتی، کونسوڵگەری، نووسینگەی کونسوڵگەری، نووسینگەی باڵیۆزخانە، نووسینگەی بازرگانی و ئاژانسی هاریکاری، کۆنسڵی فەخری، لە هەولێر کراونەتەوە.
سەبارەت بە خاڵی دووەم: {حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر پەیوەندییەکی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی ئاڵوگۆری بازرگانی و کولتووری و بەرژەوەندیی هاوبەش دەکاتەوە}:
حکومەتی هەرێمی کوردستان باوەڕی بە ڕێگە چارەی ئاشتیانەیە لە چارەسەرکردنی دۆزی نەتەوەیی گەلی کورد و دۆزەکانی دیکە، لە هەمانکاتدا بڕوای بە ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ هەیە، هەروەها بنیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی.
سەبارەت بە خاڵی سێیەم: {پشتگیریی چارەسەریی ئاشتیانەی گشت کێشەکانی ناوچەکە دەکەین و پێگەی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەیەک بەکار دەهێنین، کە بەشێک بین لە ڕەوتی چارەسەری}:
حکومەتی هەرێم پشتگیریی چارەسەری ئاشتییانەی گشت کێشەکانی ناوچەکە دەکات، بە جۆرێک پێگەی هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە ڕەوتی چارەسەری گشتی.
سەبارەت بە خاڵی چوارەم: {حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات نوێنەرایەتییە هەنوکەییەکانی لە دەرەوەی هەرێم بەهێز بکات و نوێنەرایەتیی نوێ بەپێی پێویست لە وڵاتان بکاتەوە و زەمینەیەکی لەباریش دەڕەخسێنین بۆ ئەوەی وڵاتانی زیاتر کۆنسولگەرییەکانیان لە هەرێم بکەنەوە}:
دوو نوێنەرایەتیی نوێ (نوێنەرایەتیی وڵاتانی قەتەر و ئەرمینیا) کراونەتەوە و هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە.
شەشەم: لە ئاستی ئابووری و داراییدا:
سەبارەت بە خاڵی یەکەم: {بۆ ئەوەی ئابووریی هەرێم فرەچەشن و فرەڕەهەند بێت و تەنیا پشت بە نەوت و غاز نەبەسترێت}:
حکومەتی هەرێم بە جێبەجێکردنی دەیان پرۆژەی ستراتیجی و گرنگ، کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاریی بووژاندووەتەوە و چەندین کارئاسانیی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی دەرەکی کردووە.
سەبارەت بە خاڵی دووەم: {گرنگی سەرچاوە ئاوییەکان و کشتوکاڵ و ئامرازە کشتوکاڵییەکان دەدەین}:
چەندین بەنداو و پۆند و پرۆژەی ئاوەڕۆی گرنگ دروست کراون، بە سەدان کارگە و کۆگای ساردکەرەوە دروست کراون و بەگەڕ خراون، پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پشتیوانیی جووتیارانی هەرێم بۆ رەخساندنی بازاڕی گونجاوی ناوەوە و دەرەوە بۆ بەرهەمەکانیان کراوە و بۆ یەکەمینجار چەندین بەرهەمی ناوخۆیی جووتیاران هەناردەی دەرەوە کراوە.
سەبارەت بە خاڵی سێیەم: {حکومەتی هەرێم بۆ رێکخستنەوەی سیستەمی بانکی لە هەرێم و بەکارخستنی ئەو سیستەمە بۆ خزمەتگوزارییە کەسی و گشتییەکان}:
هەنگاوەکانی دامەزراوەکانی بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و مۆڵەتی سەرەتایی بە ناوی بانکی نیشتیمان لە بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە به سهرمایهی (250) ملیار دینار.
تۆماركردنی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان له پڕۆژهی "ههژماری من"، لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، کە تا ئێستا 900 هەزار مووچەخۆر هەژماری بانکییان بۆ کراوەتەوە و پرۆسەکە بەردەوامە.
سەبارەت بە خاڵی چوارەم: {هانی وەبەرهێنان دەدەین لە هەموو بوارەکاندا، بۆ ئەم مەبەستەش لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا دەرفەتی یەکسان و دادپەروەرانە بۆ هەموو لایەک دەڕەخسێنین. لە سەر ئەو بنەمایانەش کار دەکەین بۆ داڕشتنەوە و هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا}:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەر و سەرمایەی بیانی بۆ کوردستان، چەندین سیاسەتی گرنگی پەیڕەو کردووە، لەوانە: ڕێنمایی تایبەت بە کارکردنی وەبەرهێنەرانی بیانی و ئاسانکاریی کارەکانیان، لێخۆشبوون لە باج و رسوماتی پرۆژەکان و تەرخانکردنی زەوی، کردنەوەی ماڵپەری فەرمیی وەبەرهێنانی کوردستان Invest Kurdistan و یەکەی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ کوردستان.
حەوتەم: لە ئاستی کارگێڕی:
سەبارەت بە خاڵی یەکەم: {کار دەکەین بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان کە گونجاو بێت لە گەل سیستەمی یاسایی و کارگێڕیی هەرێمی کوردستان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەپێی یاسا، لە ژێر چاودێریی سەرۆکایەتیی حکومەت}:
حکومەتی هەرێم کاری کردووە بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان، لەو چوارچێوەیەدا 2 ئیدارەی سەربەخۆ و دەیان قەزا و ناحیە و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری هێنراوەتە کایەوە.
سەبارەت بە خاڵی دووەم: {کاری جددی دەکەین بۆ تەرشیقی هەیکەلیەتی دامودەزگاکانی حکومەت لە خوارەوە بۆ سەرەوە، بە شێوەیەک کە بۆ هەرێمی کوردستان گونجاو بێت، ئەمەش بە پێی پلانێکی تۆکمە}:
حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری جددیی دەست پێکردووە بۆ تەرشیقی هەیکەلیەتی دامودەزگاکانی حکومەت لە خوارەوە بۆ سەرەوە، بە شێوەیەک کە بۆ هەرێمی کوردستان گونجاو بێت، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی راژەی گشتیی دامەزراند.