خزمەتگوزارییەکان
- گەیاندنی زانیاریی پێویست لەسەر کاروچاڵاکیەکانی حکوومەت بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیان.
- چاودێری کردنی کاری ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی وەزیران، سازدان و رێکخستنی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەربارەی کاروچاڵاکی وبڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
- وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی هاوڵاتیان و سەرجەم هاوبەشەکانی لەچوارچێوەی یاساکارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان.
- ئاراستە کردنی وەزارەت و فەرمانگەکانی دەرەوەی وەزارەتەکان دەربارەی چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ ڕەخنە و تێبینیەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ سەر کارەکانی حکوومەت.
- سەرپەرشتی کردنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.
- سەرپەرشتی کردنی ماڵپەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تۆڕی زانیاریی(الانترنیت).
- دروست کردنی پەیوەندی بەهێز وپێویست بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.