قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و پێکەوە تاوتوێی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە، ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوەچوو، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هاوسۆزی و هاوخەمی وڵاتەکەی بۆ حکومەت و هاوڵاتییانی هەرێم دەربڕی لەپای هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر شاری هەولێر. لەوبارەیەوە، ق ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە وەفدێکی باڵای هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاووتوێی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا. لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە هەولێر بەڕێوە چوو و شۆڕش ئیسماعیل ...
قوباد تاڵەبانی: هەوڵی جددی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتیی کڵاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق کۆبووەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێگەی بایەخی هەردوولایان کرد. لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەمە، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان ...