قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دوو رێوڕەسمی جیادا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە. جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی دووشەمە (7/7/2025) لە ڕێوەڕەسمێکدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شاری سلێمانی کردەوە. پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بە گوژمەی ٨ ملیارد دینار جێبەجێ کراوە و کاریگەری گەورەی ...

قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی جین بانکی لە شاری سلێمانی دانا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و دکتۆر سەلاح، نوێنەری رێکخراوی فاو لە عێراق و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ ٧ی تەمموز، بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانکی دانا. جین بانک پرۆژەیەکی گرنگیی ستراتیژی گەشتوکاڵییە و بودجەکەی لەلایەن رێکخراوی فاوەوە دابین کراوە. پرۆژەکە لەسەر روو ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا له عێراق کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاووتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەمە 30/6/2025 بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم و دابان شەدەڵە، جێگری بهرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ل ...

پرسهنامهيهك له جێگرى سهرۆكى ئهنجومهنى وهزيرانهوه
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کەریم شنگالی زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاک (کەریم شنگالی)م بیست. کۆچکردوو کاک کەریم لەچەندین وێستگەی جیاوازی ژیانی سیاسەت و دەوڵەتدارییدا ڕۆڵی بینیوە وەک کەسایەتیەکی نیشتمانی و سەرڕاست. لەدەستدانی کاک کەریم مایەی نیگەرانی هەموو ئەو کەسانەیە کە رۆژێک لەڕۆژان کاریان لەگەڵ کردووە بەتایبەتیش ئێمە کە لە کابینەی حکومەتی هەرێم کاری پێکەوەیی و دەوڵەتدار ...

قوباد تاڵەبانی پرسەنامە ئاراستەی خانەوادەی هونەرمەند قەرەنی جەمیل دەکات
بەڕێزان خانەوادە و هونەرمەندان و هاوڕێیانی کۆچکردوو قەرەنی جەمیل زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دواییی هونەرمەندی شێوەکاری دیاری کوردستان (قەرەنی جەمیل)م بیست. کۆچکردوو مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر و هونەرمەندێکی دڵسۆز و بەئەزموونی بواری هونەری شێوەکاری بوو، کە دەیان پێشانگەی لە وڵاتانی دەرەوە بۆ تابلۆ ناوازەکانی کردبووەوە و ژمارەیەکی زۆریش هونەرمەند لەسەر دەستییان پە ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆوزن کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆوزن کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سیناتۆر جاکی رۆوزن ستایشی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ پتەوترکردنی پەی ...