قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ (28 كانونی دووەمی 2021) لە هەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوویەوە و پێکەوە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ڕەوتی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ کرد.
![](/media/4193/dpmqubad-talabani_meets_bashir-haddad_hasan-kabi_01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596288620000000)
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حەسەن كەعبی جێگری یەکەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم كۆبوویەوە.