قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم كرد و پێکەوە تاووتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ى كانوونى دووهمى ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی پێکهێنانی هەر دوو حکومەتی نوێی هەرێم و حکومەتی نوێی فیدراڵ. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە دەبێت ئەولەوییەتی هەر ...