Skip to the content

قوباد تاڵەبانی دوو براندی جیهانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ى ئايارى ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بە یاوەری مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکانی پارێزگه‌ی سلێمانی، هەر دوو براندی جیهانی، ئاشلی و بەرگەرکینگی بەسەرکردەوە. جێگری سەرۆکوەزیران، خۆشحاڵيی خۆی بە کردنەوەی ئەم دوو براندە جیهانییە لە سلێمانی دەربڕی و ڕایگەیاند: جگە لەوەی کە هەر دوو براندەکە ژمارەیەکی بەرچاو هەلی ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی کوەیت کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لەگەڵ تاریق عەبدوڵا فەرەج، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کۆبووەوە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاووتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، عوسمان داوودی، کونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەرێم و دابان شەدەلە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، هەردوولا هاوخەمی و نیگەرانیی خۆی ...

قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی ئەمەریکا بەسەرۆکایەتیی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبوونەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، پێشوازی لە وەفدێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتیی جیۆفری پایاتلە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە نوێیەکان لەسەر ئاستی بەرێوەچوونی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەرێم خرایە بەر باس و گەشبینی نیشان درا، بۆ ئەوەى بەم زووانە لەسەر هەموو بابەتەکان ...

قوباد تاڵەبانی چەند پرۆژەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لە سنوورى کۆیە بەسەر کردەوە

ڕۆژى چوارشەممە ١٥ـی ئایارى ٢٠٢٤ ، لەو سەردانەیدا جێگرى سەرۆکوەزیران، هاوڕێ لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەنداوی شەوگێڕی بەسەر کردەوە و دەستخۆشی لەهەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد، بۆ بنیاتنانی بەنداو لە ناوچە جیاوازەکاندا و بە هەنگاوێکی گرنگی لەقەڵەم دا، بۆ ڕووبەڕووبونەوەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. هەر لەوبارەیەوە و بە لەبەرچاو ...