Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆوزن کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆوزن کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سیناتۆر جاکی رۆوزن ستایشی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ پتەوترکردنی پەی ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی فاو کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە چو دونیو، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی فاو (FAO) و لە کۆبوونەوەی نێوانیادا لەبارەی چۆنییەتيی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لەنێوان حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوی FAO گفتوگۆ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەمە (26/5/2025) بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ژەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاووتوێ کران.لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە(21/5/2025) بەڕێوەچوو، باس لە دوایين هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوو کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایيندە کۆبووەوە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چونییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاووتوێ کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی دووشەممە 19/5/2025 بەڕێوەچوو، داودئۆغڵوو باسی لە هاوڕێیەتيی ٢٠ ساڵەی خۆی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال کرد و پەرۆشی و هەوڵە بەردەوامەکان ...

لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنیدا قوباد تاڵەبانی بروسکەیەک ئاراستەی سکرتاریەکی یەکێتيی مامۆستایان دەکات

بەڕێزان سکرتارییەتی یەکێتيی مامۆستایانی کوردستانمامۆستایانی خەباتگێڕی ڕێگه‌ی زانست پیرۆزبایيی یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیيەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەم یادە ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ داهێنانی زیاتر لە کایەکانی تێکۆشانی زانستی و پیشەیی و پەروەردەیی؛ بەرەو هێنانەديی ئەو ئامانجانەی کە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی سەردەم دەیخوازێت. پەرۆشی و هەوڵە چڕوپڕەکانتان بۆ داکۆکیکردن لە ماف ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر عەلی قەرەداغی کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە دکتۆر عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاووتوێی دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە (4/5/2025) بە ئامادەبوونی هەریەکە لە مەریوان ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و حوسێن نه‌جمه‌دين ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕيی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە ...