ڕۆژى چوارشهممه ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە فاتوشی ماتسۆمۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاووتوێ کران.جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی ژاپۆنی کرد بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتیش لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەروەردە و کولتوور و ڕۆشنبیریدا. ...
قوباد تاڵەبانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و وەفدی یاوەری کرد.لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتیی ئەو ...
قوباد تاڵەبانی پرۆژەی ڕاکێشانی هێڵی کارەبای 132 كهى ڤى بازیان - ڕانیەی کردەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ڕۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، پرۆژەی ڕاکێشانی هێڵی کارەباری KV132 بازیان - ڕانیەی کردەوە. هێڵی کارەباری KV132 بازیان - ڕانیە، پرۆژەیەکی گرنگی ستراتیژییە بۆ دەڤەری ڕاپەڕین، کە لە ساڵی ٢٠٢١ دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و نزیکەی ٣٤ ملیا ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین كۆبووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆبووەوە. جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لە ڕێگریكردن لە ڕوودانی تاوان و باشتركردنی ڕەوشی ئەمنیی دەڤەرەكە كردەوە، لە ڕێگەی چالاکترکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە. هەروەها جەختی لە هەماهەنگیی زیاتر كردەوە، بۆ ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی تاوان ل ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی راپەڕین کۆبووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی کرد. پاش گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پرۆژانەی کە کارکردن تێیاندا وەستاوە، ئامادەکاری کرا بۆ بەگەڕخستنەوە و تەواوکردنیان لە کەرتە جیاوازەکان و بودجەی پێویستیشیان بۆ ...
قوباد تاڵەبانی: گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ ئەولەوییەتی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەردی بناغەی کارگەی (وشککردنەوەی گەنمەشامیی قەمتەران)ی دانا. پرۆژەی کارگەی وشککردنەوەی گەنمەشامیی قەمتەران، پرۆژەیەکی ستراتیژیی کشتوکاڵییە ...