قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئينان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(17/7/2025) لە هەولێر بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆبجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی ...

جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا و ئوردن و ژاپۆن کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و فواد خازر ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن و هیتۆشی ئیشیزوکا، کونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە هەر سێ کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە (9/7/2025) بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. لەم چوارچێوەیەد ...

قوباد تاڵەبانی دوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دوو رێوڕەسمی جیادا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە. جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی دووشەمە (7/7/2025) لە ڕێوەڕەسمێکدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شاری سلێمانی کردەوە. پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بە گوژمەی ٨ ملیارد دینار جێبەجێ کراوە و کاریگەری گەورەی ...

قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی جین بانکی لە شاری سلێمانی دانا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارکی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و دکتۆر سەلاح، نوێنەری رێکخراوی فاو لە عێراق و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ ٧ی تەمموز، بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانکی دانا. جین بانک پرۆژەیەکی گرنگیی ستراتیژی گەشتوکاڵییە و بودجەکەی لەلایەن رێکخراوی فاوەوە دابین کراوە. پرۆژەکە لەسەر روو ...