Skip to the content

بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد لە پارێزگەی هەڵەبجە داندرا

ڕۆژی شەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٥،لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بە یاوەری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەدی دانا. پردی تەنگی سەید محەمەد پرۆژەیەکی ستراتیژییە لە ناوچەکەدا و پارێزگەی هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە. درێژیی پردەکە ٦٠٠ مەتر دەبێت و بە گوژمەی نزیکەی ٢٧ م ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆکرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ى شوباتى ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ئەراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەرێم بەڕێوەچوو، قوباد ت ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ڕەوەندی عێراقی لە ئەمه‌ریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە وەفدێکی ڕەوەندی عێراقی لە ئەمه‌ریکا بە سەرۆکایەتیی مارتن مەننا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی کلدانی – ئه‌مه‌ریکايى كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی بە‌هێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و دۆخی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ کران.لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە 25ى شوباتى 2025 ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسولی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ئەرمان تۆپجو، کونسولی گشتیی تورکیا کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاووتوێ کران. لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەبارەی دواگۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەوە ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە؛ پێویستە هەموو لایەنەکانی ...

قوباد تاڵه‌بانى پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ڕووسيا و جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ كرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٦ى شوباتى ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنی و سیاسيی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا کرا. لەبارەی دوايین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە, قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هەم ...

جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دوایين پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێ کران. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنجشەمە 30ى كانوونى دووه‌مى 2025، بە ئامادەبوونی یان برێم، کونسولی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دوایين گۆڕانکار ...