قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی لوبنان كۆمەڵێك بابەتی تاوتوێكرد
بەیروت، لوبنان (GOV.KRD) - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنانەوە پێشوازی لێكراو پێكەوە لەبارەی پەیوەندییەكان گفتوگۆیان كرد.
لە دیدارەكەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە (11 ئەیلولی 2019) لە "سەرای گەورە" ی تەلاری ئەنجومەنی وەزیران لە بەیروت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و سەعد حەریری پەیوەندییەكانی لوبنان و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد، هەروەها قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی گۆڕینی كونسوڵخانەی لوبنانی لەهەولێر لە فەخرییەوە بۆ فەرمی كرد بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی لوبنانی لە هەرێمی کوردستانن، لەكۆتاییشدا هەردوولا رێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی كاری هاوبەش لە قۆناغەكانی داهاتوودا.
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆلای سەعد حەریری دوابەدوای پێشكەشكردنی وتارێكدا هات لە دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و لەوێدا جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ ئامادەبووانی ڕوونكردەوە حوكمڕانی باش و ڕەشید رێگر دەبێت لەپەلكێشان و تەشەنەكردنی تیرۆر و ستایشی رۆڵی عادل عەبدولمەهدیی كرد بۆ چارەسەری كێشە كەڵەكە بووەكانی عێراق.
جێی ئاماژەیە بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بیروت و زنجیرەیەك دیدار و چالاكی، ئەمڕۆ 11ی ئەیلولی 2019، قوباد تاڵەبانی گەشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.