دووەم كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و حكومەتی عێراق بەڕێوەچوو
![](/media/2140/kurdistan_delegation_and_iraq_2nd_meeting.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132327383810000000)
بەغدا، عێراق (GOV.KRD)- دووەم كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا رۆژی پێنجشەممە ٣٠ نیسانی ٢٠٢٠ لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسەكانی نەوت و بودجە گەڵاڵە كرد.
بڕیاردرا كۆبوونەوەكان درێژەیان هەبێت و لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش و گشتگیر ساز دەكرێت.